Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

په‌رله‌مانتارێكی پارتی: هه‌ندێك لایه‌ن فشاره‌كانیان بۆ سه‌ر وه‌زیری دارایی چڕكردووه‌ته‌وه‌

عێراق

بینراو 117

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

په‌رله‌مانتارێكی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكرایكرد، هه‌ندێك لایه‌ن فشاریان بۆ سه‌ر وه‌زیری دارایی چڕ كردووەته‌وه‌ و فشاره‌كانیش سیاسین، ئامانجیش له‌و كاره‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ حكومه‌تی نوێی عێراق بڕووخێت.

دانا جه‌زا، په‌رله‌مانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان له ‌كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ئێمه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان له ‌سه‌ره‌تای دروستكردنی كابینه‌ی نوێدا پشتیوانیمان له‌ حكوومه‌ت كردووه‌، به‌ڵام ئێمه‌ش كۆمه‌ڵێك مافی یاسایی و ده‌ستووریمان هه‌یه‌ كه‌ پێویسته‌ دابین بكرێن، کەچی ئێستا هه‌ندێك لایه‌ن به ‌ئامانجی سیاسی فشاریان بۆ سه‌ر وه‌زیری دارایی ده‌ست پێ كردووه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وانه‌ ده‌كات.

دانا جه‌زا وتیشی، به‌پێی یاسای بودجه،‌ له‌ مادده‌ی ١٠ لە بڕگه‌ی یه‌كه‌مدا هاتووه،‌ هه‌رێمی كوردستان ڕۆژانه‌ 250هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ڕاده‌ستی به‌غدا بكات و به‌غداش١٠ ترلیۆن دینار بۆ هه‌رێم ڕه‌وانه‌ بكات و ئه‌گه‌ر هه‌رێم پابه‌ند نه‌بێت به‌ ئه‌ندازه‌ی ئەو زیانەی به‌ر عێراق ده‌كه‌وێت پاره‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌بڕن و له‌كۆی ١٠ ترلیۆن ته‌نها شه‌ش ترلیۆن بۆ هه‌رێم ڕه‌وانه‌ ده‌كرێت و ئه‌وه‌ی دیكه‌ی ده‌بڕدرێت.

جه‌زا باسی له‌وه‌ش كرد،" هه‌ندێك لایه‌ن هه‌وڵه‌كانیان چڕ كردووەته‌وه‌ دژی وه‌زیری دارایی و ده‌یانه‌وێت له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌ زیان به‌ كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق بگه‌یەنن و هه‌وڵه‌كانیشیان به ‌جۆرێكن کە حكوومه‌تی عێراق بڕووخێت".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP