Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

هەڵەبجە... فەرمانبەرێك مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەته‌كان دەبات

کوردستان

بینراو 177

7 رۆژ پێش ئێستا

Alternate Text
+ -


وەزیری كاروكاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، بەتۆمەتی بردنی ١٨٦ ملیۆن دیناری مووچەی خاوەن پێداویستیە تایبەتییەکان فەرمانبەرێكی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی شارەزور دەستگیركراوە.

كوێستان محەمەد، وەزیری كاروكاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، "بەمەبەستی بەدواداچون بۆ دۆسیەی دیارنەمانی مووچەی خاوەن پێداویستیە تایبەتییەكان و چەند گرفتێكی تری بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەكانیان سەردانی هەڵەبجەیان كردووە".

راشیگەیاندووە، "لە چوارچێوەی بەدواداچونیاندا، بۆ دیارنەمانی ١٨٦ ملیۆن دیناری مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتییەكان، لە بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی شارەزور،  فەرمانبەرێكیان رووبەروی دادگا كردووەتەوە و بەفەرمانی دادوەر و بەتۆمەتی دیارنەمانی ئەو پارانە دەستگیركراوە".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP