Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

پەنابەرێكی كورد لە ئیتاڵیا گیانی له‌ده‌ستدا

کوردستان

بینراو 181

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

سەرۆکی دەزگای لوتکە رایگەیاند، بەرەبەیانی رۆژی شەممە حه‌وتی ئه‌یلول لەشاری (كرۆتۆن)ی ئیتاڵیا، گەنجێكی تەمەن ١٨ساڵ بە ناوی (مەسرو بەختیار حەمە صالح) كە لەدایكبووی شاری هەولێرەو خەڵكی شارۆچكەی سەید سادقی سەربەشاری سلێمانیە، دەكەوێتە ژێر شەمەندۆفێرێك و گیان لەدەستدەدات، پاشان لەلایەن سێ هاوڕێی كۆچبەری كە لەكاتی رووداوەكەدا لەگەڵیدابوون، كەسوكارەكەی ئاگاداردەكرێنەوە و ئەوانیش بۆ سۆراغ و بەدواداچوونی ئەم رووداوە دڵ هەژێنە، پەیوەندیان كرد بەدەزگای لوتكەوە، بۆیە ئێمەش وەك دەزگای لوتكە دەستبەجێ بەدەم داواكارییەكانیانەوە چوین و لە ئێستادا وەك تاكە سەبووری بۆ خانەوادەی ئەم جوانە مەرگە، هەموو هەوڵێكی خۆمان خستۆتە گەڕ بۆ گەڕاندنەوەی تەرمەكەی بۆ زێدی خۆی.

لەمبارەیه‌وە ئاری جەلال سەرۆكی دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران رایگەیاند، وێڕای پرسەو سەرەخۆشی خۆمان بۆ تەواوی كەسوكاری و خانەوادەكەی، لەو ساتەوەی هەواڵەكەمان بیستووە هەموو هەوڵێكی خۆمانداوەو پۆلیسی ئەو وڵاتەمان ئاگاداركردۆتەوە بۆ ئەوەی لە زوترین كاتدا تەرمەكەی بگەڕێنینەوە خاكی كوردستان".

سەبارەت بە تێچوونی گەڕاندنەوەی ئەو تەرمە، ئاری جەلال رایگەیاند كە بە سوپاسەوە ئەركی تێَچوونی گەراندنەوەی ئەو تەرمە لە لایەن (قوباد تاڵەبانی) جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستانەوە دابین دەكرێت وەكو چۆن لە پێشتریشدا بۆ ئەم رووداوە نەخوازراوانە بەرێزیان هەمیشە هاوكارو پاڵپشتی ئێمە و پەنابەران بوون.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP