Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

فرسه‌ت سۆفی ده‌بێته‌ پارێزگاری هه‌ولێر

کوردستان

بینراو 342

7 رۆژ پێش ئێستا

Alternate Text
+ -

به‌ پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی میدیایی بینه‌ر فرسه‌ت سۆفی پۆستی پارێزگاری هه‌ولێر وه‌رده‌گرێت و دوای ١٥ ساڵ نه‌وزاد هادی پۆسته‌كه‌ی جێده‌هێڵێت.

لای خۆیه‌وه‌ به‌رزان سدیق ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر به‌ تۆڕی میدیایی بینه‌ری راگه‌یاند، لیستی یه‌كه‌م له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر كاندیدی خۆی پێشكه‌ش ده‌كات و له‌ ئه‌نجومه‌نه‌وه‌ ده‌نگ به‌ پارێزگاری نوێ ده‌درێت.

وتیشی، تا ئێستا هیچ ناوێك بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگا نه‌هاتووه‌ به‌ڵام ئاراسته‌كان به‌و شێوه‌یه‌ن فرسه‌ت سۆفی ده‌بێته‌ پارێزگار. 

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ نه‌وزاد هادی ماوه‌ی ١٥  ساڵه‌ پۆستی پارێزگاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ ده‌بات .

هه‌ر به‌ پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی میدیایی بینه‌ر، هه‌فته‌ی داهاتوو فرسه‌ت سۆفی له‌ پۆسته‌ نوێكه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت .

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP