Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

شاندى هه‌ده‌په‌ ئەمڕۆ سەردانی شاری سلێمانی دەکەن

کوردستان

بینراو 51

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

دواى هاتنیان بۆ هەرێمی کوردستان و سەردانیکردنی شاری هەولێر و ئه‌نجامدانى چه‌ند دیدارو کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى  حکومى و حیزبى هه‌رێمى کوردستان، شاندى هه‌ده‌په‌ و که‌جه‌ده‌ ئه‌مڕۆ دێنه‌ شارى سلێمانى و  چه‌ند کۆبوونه‌وه‌یه‌ک ئه‌نجام ده‌ده‌دن.

وا بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ شاندى هه‌ده‌په‌ و که‌جه‌ده‌ به‌ سه‌رۆکایه‌تیى سه‌زایى ته‌مه‌للى، هاوسه‌رۆکى هه‌ده‌په‌ بێنه‌ سلێمانى و زنجیره‌یه‌ک دیدار و کۆبوونه‌وه‌ ئه‌نجامده‌ده‌ن.

بڕیاره‌ هه‌ر ئه‌مڕۆ  شانده‌که‌ له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ک له‌ به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆک کۆمارى عێراق ‌و ته‌ڤگه‌رى ئازادیى کۆمه‌ڵگه‌ى کوردستان و رێکخراوه‌ مه‌ده‌نییه‌کان و هه‌روه‌ها  محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود، سکرتێرى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان کۆببنه‌وه‌.

ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژێکه‌ شاندێکى  پارتى دیموکراتى گه‌لان (هه‌ده‌په‌) و  کۆما جڤاکێن کوردستان (که‌جه‌ده‌) له‌ باکورى کوردستانه‌وه‌ هاتوونه‌ته‌ هه‌رێمى کوردستان و وه‌کو خۆیان ئاماژه‌یان پێ کردووه‌، ئامانجى سه‌ردانه‌که‌یان پته‌وکردنى په‌یوه‌ندی نێوان کوردانى باکورو باشوره‌.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP