Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

هەواڵێکی خۆش بۆ هاندەرانی بەرشەلۆنە

وەرزش

بینراو 341

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

رۆژنامەکانی ئیسپانیا ئەمرۆ بڵاویانکردەوە کە هەردوو یاریزان لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و لویس سوارێزی ئۆرۆگواى بەشداری راهێنانەکانیان کردووە دوای ئەوەی بەهۆی پێکانەوە لە یاریگاکان دابرابوون نەیانتوانی بەشداری چەند یارییەکی یانەکەیان بکەن لە ماوەی رابردوودا.

سەرەراى ئەوەى زۆربەى یاریزانەکانی بەرشەلۆنە لەگەڵ هەڵبژاردەکانیان سەرقاڵی پاڵاوتنەکانن، بەڵام تیمی پزیشکی بەرشەلۆنە چاودێری وردی هەردوو یاریزان میسی و سوارێز دەکەن، راشیدەگەیەنن هەردوو یاریزانەکە و بۆ یارییەکەى ڤالانسیا بەشێوەیەکی سەرەکی دەتوانن بەشداری بکەن.

ئەمە لە کاتێکدایە میسی لەسەرەتاى وەرزەوە نەیتوانیوە بەشداری هیچ یارییەکی بەرشەلۆنە بکات و چەند جارێک پێکانەکەى سەری هەڵداوەتەوە، سوارێزیش لە یەکەم یاریی خولی ئیسپانیا توشی پێکان هات و ئەوکات پزیشکەکان دوو هەفتەیان بۆ دانابوو.

هەر بە پێی هەواڵی رۆژنامەکانیش بێت پێکانەکەى دیمبلی بەرەو باشی ناچێت و هێشتا بەم زوانە ناگەرێتەوە بۆ یاریکردن، بریارە لە چوارەم یاریی خولی ئیسپانیا یانەى بەرشەلۆنە لەناو یاریگاى خۆی لە ١٤ی مانگ روبەروی ڤالانسیا ببێتەوەو لە سێ یاریی رابردووشدا بردنەوەیەک و یەکسان بونێک و شکستێکی هەبووە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP