Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

لایەنە کوردستانیەکانی كه‌ركوك لەسەر یەک لیست رێککەوتن

کوردستان

بینراو 65

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

کۆبوونەوەی لایەنە کوردستانیەکانی کەرکوک کۆتاییهات، و لەکۆبونەوەکەدا لەسەر لیستێکی هاوبەش بەناوی "کەرکوک کوردستانیە" رێککەوتن.

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لایەنە کوردستانیەکانی کەرکوک کۆبرونەوەیەکیان لە بارەگای حیزبی شیوعی کوردستان ئەنجامدا ، دوای کۆتایهاتنی کۆبونەوەکە لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند، هەموو لایەنەکان بەیەک لیستی هاوبەش بەشداری هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دەکەن.

لایەنە کوردیەکان جه‌ختیانكرده‌وه‌، لیستەکە جێگەی سەرجەم لایەنە کوردیەکانی تێدا دەبێتەوە و هەر لایەنێک بیەوێت دەتوانێت بێتە ناو لیستەکەوە، لایەنەکانی کەرکوک لیستەکەیان ناوناوە "کەرکوک کوردستانیە".

روونیشیكرده‌وه‌، لەکۆبونەوەکەدا جەختیان لەوەکردۆتەوە پێویستە یاسای هەڵبژاردنەکان هەموار بکرێتەوە، و داواشیان لەهاوڵاتیان کرد بڕۆن بۆ نوێکردنەوەی کارتی بایۆمەتری. 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP