Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

کێن ئەوانەی نەشتەرگەری جوانکاریی دەکەن ؟

تەندروستی

بینراو 209

7 رۆژ پێش ئێستا

Alternate Text
+ -

کۆمه‌ڵێك زانا له‌ ئه‌مریكا لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامداوه‌ له‌ باره‌ی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ نه‌شته‌رگه‌ری‌ جوانكاریی ده‌كه‌ن‌و له‌ توێژینه‌وه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه‌، كه‌ زۆرینه‌ی‌ ئه‌و هه‌رزه‌كارانه‌ نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ ده‌كه‌ن، كه‌ به‌ راده‌یه‌كی‌ زۆر ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كانی‌ وه‌ك تینده‌ر‌و سناپ چات‌و ئه‌نستاگرام به‌كار ده‌هێنن.

لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، كه‌ به‌كاربه‌رانی‌ نه‌شته‌رگه‌ری‌ جوانكاریی له‌ ناو هه‌رزه‌كاراندا به‌ رێژه‌ی‌ 28% زیادی‌ كردووه‌‌و به‌ گشتیش هاووڵاتیانی‌ ئه‌مریكا ساڵی‌ رابردوو 2,95 ملیار دۆلاریان له‌ نه‌شته‌رگه‌ری‌ جوانكارییدا خه‌رج كردووه‌، له‌ كاتێكدا ساڵی‌ ٢٠١٨ ته‌نیا یه‌ك ملیۆن دۆلار بووه‌، واته‌ خه‌رجی‌ نه‌شته‌رگه‌ری‌ جوانكاریی له‌ ئه‌مریكا دوو هێنده‌ زیادی‌ كردووه‌. به‌شێكی‌ زۆری‌ نه‌شته‌رگه‌رییه‌كانیش بۆتۆكس‌و فیله‌ر ده‌گرێته‌وه‌.

ئەمە لە کاتێکدایە لە ئێستادا ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانکاریی بووەتە بابەتێکی سەردەم بەردەوام باس وخواستی گەورەی لەسەرە. 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP