Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

وەزارەتى ناوخۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ندێك زانیاری ره‌تده‌كاته‌وه‌

کوردستان

بینراو 121

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -


وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم دەنگۆى ببونی پێنج هەزار دەستگیركراوی كەركوك لە هەولێر و سلێمانی رەتدەکاتەوە له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت، هەرێمی كوردستان دەبێتە پێگەیەكی ئارام بۆ هەمو چەوساوەكان بەبێ جیاوازی.

ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی روونکردنەوەیەک لەبارەى دەنگۆ و هەواڵى هەندێک میدیا عەرەبی و لۆكاڵیی دەداتەوە لەبارەى بوونی پێنج هەزار دەستگیركراوی كەركوك لە هەولێر و سلێمانیرایگه‌یاند، ئەو میدیایانە كۆمەڵێك زانیاری و ژمارەی چەواشەكاری و نادروستیان بڵاوكردوەتەوە، بۆ ئەوەش پشتیان بە لێدوان و قسەی دور لە راستی و نابەرپرسانەی كەسانێك بەستوە كە تەواوی رێكارەكانیان پێچەوانەی دەستور و یاسا و نەریتەكانە لە تەعریب و دەربەدەركردن و داگیركردنی زەوی و زار و دەستبەسەرداگرتنی موڵك و ماڵی پێكهاتە جیاوازەكانی كەركوك.

هەر لەو راگەیەندراوەدا ئاماژە بەوە کراوە ، زانیارییەكانی نێو ئەو راپۆرتانە بێ بنەمان و ناوە ناوە دووبارە دەبنەوە، دەستگیركردنی دانیشتوانی كەركوك و ناوچەكانی دیكە لە گرتوخانەكانی هەرێم دوورن لە راستییەوە و هیچ بنەمایەكیان نییە، دەرگای گرتوخانەكانیش لەبەردەم رێكخراوە مرۆییەكان و مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی و لۆكاڵی كراوەیە بۆ ئەو مەبەستە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP