Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

زستانى ئه‌مساڵ به‌راورد به‌ ٣٠ ساڵى رابردوو سه‌ختترین ده‌بێت

جیهان

بینراو 2232

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

زانایانى بوارى كه‌شناسى پێشبینی ده‌كه‌ن زستانى ئه‌مساڵی له‌ ئه‌وروپادا سه‌ختترین بێت له‌ماوه‌ى ٣٠ ساڵى رابردوودا.

له‌و باره‌یه‌وه‌ ماڵپه‌ڕی(ئیڤنینگ ستاندارد)ى به‌ریتانى له‌زارى زانایانه‌وه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، "له‌ماوه‌ى چوار مانگى داهاتودا هه‌وایه‌كى ساردی سه‌هۆڵبه‌ندان له‌ جه‌مسه‌ری باكوره‌وه‌ ده‌گاته‌ به‌ریتانیا و ده‌بێته‌هۆى دابه‌زینى پله‌كانى گه‌رما به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو و بارینى به‌فر بۆ چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌سه‌ر یه‌ك".

زانایان لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌ پله‌كانى گه‌رماى زه‌ریاكان و كه‌شوهه‌وا له‌ باكورى زه‌ریاى ئه‌تڵه‌سى كردووه‌ و هۆشداری ده‌ده‌ن له‌ هاتنى زستانێكى زۆر سه‌خت، له‌وباره‌یه‌شه‌وه‌ مارك سانده‌رز پرۆفیسۆر له‌ بوارى كه‌شناسى به‌ ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی وتووه‌، ئه‌و سه‌رمایه‌ى له‌ مانگى كانونی دووه‌م و شوباتی ٢٠٢٠ به‌ریتانیا به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت، یه‌كێك ده‌بێت له‌ سه‌ختترین زستانه‌كان له‌ماوه‌ى ٣٠ ساڵى رابردودا.

جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ له‌ ٢٦ی شوباتی ئه‌مساڵ (دڕنده‌ى هاتوو له‌ خۆرهه‌ڵاته‌وه‌) وه‌ك شه‌پۆلێكی سه‌رمای سه‌خت ئه‌وروپاى گرته‌وه‌ و پله‌كانى گه‌رما له‌هه‌ندێك ناوچه‌ دابه‌زین بۆ (١٤) پله‌ى ژێر سفری سیلیزی و بووه‌ هۆى گیان له‌ده‌ستدانی نزیكه‌ی ٦٠ كه‌س.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP