Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

مەسعود بارزانی و کونسوڵی بەریتانیا کۆبوونەوە

کوردستان

بینراو 49

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

مەسعود بارزانی و كونسوڵی گشتی بریتانیا لە هەولێر کۆبوونەوە،تیایدا گفتوگۆیان لەبارەی دۆخی سیاسی عێراق و ناوچەکە کرد.

ئەمڕۆ لە دیدارێكدا مەسعود بارزانی، سەرۆک پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازی لە كونسوڵی گشتیی بریتانیا لە هەولێر جەیمس سۆرنتۆن کرد کە تیایدا ،كونسوڵی نوێی بریتانیا خۆشحاڵیی خۆی بۆ بەرەوپێشچووونی پڕۆسەی سیاسیی لە هەرێمی كوردستان و دەستبەكاربوونی حكومەتی نوێ ده‌ربڕی.

هاوکات جەختیكردەوە، وڵاتەكەی خوازیارە كە هەرێمی كوردستان بەهێز و سەقامگیر بێت و هیوایشی خواست پەرە بە پەیوەندییەكانی بەریتانیا و هەرێمی كوردستان بدرێت.

هەر لە کۆبونەوەکەدا دواین پێشهاتە سیاسییەكانی عێراق و ناوچەكە و بارودۆخی كەركوك و ناوچەكانی ماددەی ١٤٠ تاوتوێ كرا و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بەریتانیا تەوەرێكی تری ئەو دیدارەبوو.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ مه‌سعود بارزانی له‌ ئێستادا سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌ و هیچ پۆستێكی حكومی نییه‌

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP