Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

رێواز فایەق: پێویستە پەرلەمان کار بۆ دەستوور بکات

کوردستان

بینراو 52

7 رۆژ پێش ئێستا

Alternate Text
+ -

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، بۆ تێپەڕاندنی کێشەکان پێویستمان بە هەماهەنگی هەموو لایەنە سییاسییەکان هەیە.

رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: پێویستە پەرلەمانی کوردستان رۆڵی کاریگەری هەبێت لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بۆئەمەش دەبێت دەستورمان هەبێت و پەرلەمان کار بۆ دەستور بکات، نوسینەوەی دەستوریش پێویستی بە کۆدەنگی نیشتمانی هەیە.

روونیشیکردەوە، پەرلەمان چەتری کۆکەرەوەی هەموو دەنگ و رەنگێک دەبێت و پێویستمان بە هەماهەنگی هەموو لایەنە سییاسییەکان هەیە بۆ ئەوەی پێکەوە کێشەکان تێپەڕێنین.

ئەوەش لە کاتێکدایە ئەمڕۆ سەرۆکی پەرلەمان لەگەڵ شاندێك کە پێکهاتبوون  لە هێمن هەورامی و مونا قەهوەچی جێگر و سکرتێری پەرلەمان، لەگەڵ كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان کۆبونەوە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP