Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

هیندستان بە مه‌ترسیدارترین وڵات بۆ ژنان دیاریکرا‌

جیهان

بینراو 80

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

دامه‌زراوه‌ى تۆمسۆن رۆیته‌رز راپرسییەکی ئەنجامداوە بە پێی ئەو راپرسییە، مه‌ترسیدارترین وڵاتانى جیهان بۆ ژنان دیاریكراون، تیایدا هیندستان بە مه‌ترسیدارترین وڵات دیاریکرا‌وە بۆ ژنان.

دامەزراوەکە له‌راپۆرتەکەدا  ئاماژەی بەوەکردووە، هیندستان مه‌ترسیدارترین وڵاته‌ بۆ ژنان و به‌دواى ئه‌ویشدا هه‌ریه‌كه‌ له‌ ئه‌فغانستان و سوریا دێن، هه‌روه‌ها ئه‌مریكاش له‌ پله‌ى ده‌یه‌مى ریزبه‌ندیه‌كه‌دا ده‌بینرێت، ئەمەش لەسەر بۆچوونى ٥٥٠ شاره‌زاى بوارى مافه‌كانى ژنان وه‌رگیراوه‌ و ده‌ركه‌وتوه‌ هیندستان مه‌ترسیدارترین وڵاته‌ بۆ ره‌گه‌زى مێ.

دامەزراوەکە ریزبەندییەکەی بەمشێوەیە داناوە، به‌دواى هیندستان، هه‌ریه‌كه‌ له‌ ئه‌فغانستان و سوریا و سۆماڵ و سعودیه‌ ده‌بینرێن، له‌ پله‌كانى شه‌شه‌م و حه‌وته‌میشدا پاكستان و كۆنگۆ دێن و به‌دواى ئه‌وانیشدا هه‌ریه‌كه‌ له‌ یه‌مه‌ن و نایجیریا له‌ پله‌كانی هه‌شته‌م و نۆیه‌مدان و ئه‌مریكاش پله‌ی ده‌یه‌می گرتوه‌.

راپۆرتەکە بە لەبەرچاوگەرتنی کۆمەڵیک پێوەر ئەنجامدراوە لەوانە، ئاستى چاودێرى ته‌ندروستى، دابینكردنی پێداویستى، ئابورى، داب و نه‌ریت، ده‌ستدرێژى سێكسى و جه‌سته‌یى و بازرگانیكردن به‌مرۆڤه‌وه‌.

ئەمەش وایکردووە هیندستان به‌مه‌ترسیدارترین وڵاتى جیهان بۆ ژنان هەژمار بکرێت، به‌هۆى مه‌ترسیه‌كانى وه‌ك توندوتیژى و ده‌ستدرێژى سێكسى و گێچه‌ڵى سێكسى و كلتوره‌ رۆشنبیریى و ته‌قلیدیه‌كان و بازرگانیكردن به‌ مرۆڤ و كارى زۆره‌ملێ و به‌كۆیله‌كردنى سێكسى و به‌كۆیله‌كردن له‌ناو ماڵدا، وڵاته‌كانى ترى ریزبه‌ندییه‌كەش به‌پێى رێژه‌ هه‌مان ئه‌و مه‌ترسیانه‌ له‌سه‌ر ئافره‌تان هه‌یه‌، بوونى ئه‌مریكاش له‌ لیسته‌كه‌دا بۆ ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، كه‌ پێشتر ئاشكراكرا به‌ناوى (هه‌روه‌ها منیش) و بوونى هه‌زاره‌ها گێچه‌ڵ و ده‌ستدرێژى سێكسى له‌و وڵاته‌ خرایه‌ڕوو، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش یاساى پێویست نییه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و دیارده‌یه‌.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP