Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

مەسرور بارزانی: ئامانجی سەرەکیمان رێککەوتنە لەگەڵ بەغداد

کوردستان

بینراو 44

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جینین هینیس پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان (UN) لە عێراق کرد و گفتوگۆی گرنگیان لەبارەی  چه‌ند پرسێكەوە کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی عێراق رایگەیاند، گفتوگۆکانمان لەگەڵ بەغدا بەردەوامن ئامانجی سەرەکیمان ئەوەیە بگەینە رێککەوتن بەشێوەیەک کە مافە دەستوورییەکانمان پارێزراو بن.

روونیشیکردەوە، سەرەڕای دۆخی سەختی دارایی، بەڵام هەرێمی کوردستان وەک پەناگەیەکی ئارام، بەردەوام پێشوازی لە ئاوارە و پەنابەران کردووە و هاوکاری پێویستی پێشکەش کردوون.

هاوکات لە بارەی دۆخی کەرکووکیش هەردوولا هاوڕابوون لە سەر گرنگی جێبەجێکردنی ماددەی ١٤٠ی دەستوور و ئاساییکردنەوەی باردۆخی دەڤەرەکە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP