Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

کاتی یەکەم باران بارینی ئەمساڵ دیاریکرا

عێراق

بینراو 2637

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

شارەزایەکی بواری کەش و هەوا رایدەگەیەنێت، لە ناوەڕاستی مانگی ١٠ یەکەم بارانی ئەمساڵ دەبارێت لە عێراقدا.

سادق عەتییە شارەزای دیاری کەش و هەوای عێراق بڵاویکردووەتەوە، "ئەمساڵ بارانبارین زووتر دەستپێدەکات بەڵام رێژەی بارانبارینی ئەمساڵ وەکو ساڵی رابردوو زۆر نابێت و ئەو زوو بارانبارینە بە مانای ساڵێکی باراناوی نایەت".

ئاماژەی بەوەشکردووە، "بڕی بارانبارین لەمساڵدا و لەسەرەتای وەرزدا کەمترە لەچاو ساڵی پێشووتر، بەڵام لەهەندێک ناوچەدا زۆر دەبارێت".

 سادق عەتییە پێشبینیشی کردووە، لەمساڵدا وەرزی بارانبارین ئاسایی بێت، بەڵام  لەباکوری عێراق کەمێک زیاتر دەبارێت، باسی لەوەشکردووە، لەم وەرزەدا پلەکانی گەرما بەگشتی بەرزدەبن بەڵام ناو بەناو شەپۆلێکی ساردو سەرما روو لە عێراق دەکات.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP