Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

پارتی: له‌ كه‌ركووك له‌گه‌ڵ یه‌ك لیستییداین

کوردستان

بینراو 78

09/09/2019

Alternate Text
+ -

به‌رپرسی لقی سێی پارتی دیموكراتی كوردستان، محه‌مه‌د خورشید ، رایگه‌یاند، پارتی له‌گه‌ڵ یه‌ك لیستیی كوردییه‌‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك.

وتیشی، وەك پارتی یەكەم حزب بووین داوای یەك لیستیمان كردووە بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان لە كەركووك.

روونیشیكرده‌وه‌،  لەگەڵ ئەوەداین كورد یەك دەنگ و یەك ھەڵوێست بێت.

محه‌مه‌د خورشید جه‌ختیكرده‌وه‌،  بە تەلەفۆن قسەمان لەگەڵ لایه‌نه‌ كوردییه‌كان له‌ كه‌ركووك كردووه‌ و ھەڵوێستی خۆمان پێ راگەیاندن، كە لەگەڵ یەك لیستیداین و پێشنیازیشمان كرد كە ناوی لیستەكە گرنگە ناوی كوردستانی تێدابێت، بەڵام خۆشبەختانە ناوەكە راگەیەندراو بووە لیستی "كەركووك كوردستانییە.

ئەمڕۆ حزبە كوردستانییەكان لە كەركووك، بە مەبەستی بەشداریكردن لە ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان كۆبوونەوە و لەسەر ئەوە رێككەوتوون، كە بە لیستی ھاوبەش بەشداری لە ھەڵبژاردنەكە بكەن.

هاوكات بڕیاره‌ له‌ یه‌كی نیسانی ساڵی داهاتوو پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق به‌ڕێوه‌بچێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP