Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

خەڵاتی رێزلێنان بە مەلا بەختیار بەخشرا

کوردستان

بینراو 88

7 رۆژ پێش ئێستا

Alternate Text
+ -

ئەمڕۆ (١٠ی ئەیلولی ٢٠١٩) خوێندنگەی ئازاد هەورامی، سەردانی (مەلا بەختیار)یان کردوو، لەدیدارەکەشدا ئاماژە بە هاوكاریی‌و پشتیوانییە بەردەوامەكانی لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی کراو، رایانگەیاند، یارمەتیدەرێكی گرنگ ‌و سەرەكی بووە لەوەی خوێندنگەكە بتوانێ لەپرۆژەی تواناسازیدا، پلەی یەكەم لەسەر ئاستی كوردستان بەدەستبهێنێت‌.

ئامانجی سەردانەکەی ئەمرۆ روونکرایەوە سەرەتا سوپاس‌و پێزانین‌و دەستخۆشی لەبەرامبەر هاوكاریی‌و پشتیوانییەكانی مەلا بەختیار کرا  بۆ خوێندنگاکە‌و ئاماژەشیان بۆ ئەوەكرد، كە پاراستنی سەركەوتن لە خودی سەركەوتن گرنگترەو لەو رووەشەوە، وەك هەمیشە دەمانەوێ‌ پشتیوانی خوێندنگەكەمان بن.

لەلای خۆشییەوە، مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی یەکێتی نیستیمانی، لەگەڵ ئەوەی خۆشحاڵی بەسەركەوتنەكانی خوێدنگەكە نیشاندا، بەتایبەت كە خوێندنگەكە، لەهەڵەبجەی شەهیدەو بەناوی یەكێكە لەسەركردە دیارو خۆشەویستەكانی شۆڕشی نوێوەیە كە شەهید كاك ئازاد هەورامییە‌و بۆ ئەوەش وتی، "سوپاستان دەكەم كە خوێندنگەكەتان بەناوی شەهید كاك ئازاد هەورامییەوە ناوناوە‌و ئەمەش جێگەی سەربەرزییە بۆ من، چونكە كاك ئازاد بۆمن مانایەكی گەورەی هەیە".

ئاماژەی بەوەشکرد، "خۆشحاڵم كە پلەی یەكەمتان لەسەر ئاستی كوردستان لەپرۆژەی تواناسازیی‌و خۆپێگەیاندندا بەدەستهێناوە‌و ئەمەش وایكردووە كاڵا بەقەد باڵابێ‌، چونكە كاك ئازاد لەژیانیی خۆشیدا، زۆر راستگۆ، لەخۆبوردوو و بە بەرنامە بوو".

مەلا بەختیار لە کۆتاییدا دڵنیاییدا، لەبەرامبەر داواكارییەكانیان‌و لەپێناو ئەوەی خوێندنگەكە هەم بتوانێ‌ سەركەوتنەكەیی‌و ئەو پلەیەی بەدەستیهێناوەو هەم بۆ ئەوەی لەسەركەوتن بەردەوامبن، پشتیوان‌و هاوكاری بەردەوامتان دەبم‌و هاوكات بڕیاریشیدا، پێداویستییە سەرەكییەكانیان بۆ دابین بكات.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP