Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

وەزارەتی كارەبا: لەم مانگەدا پێدانی كاره‌با ده‌گه‌یه‌نینه‌ سه‌روو ١٨ كاتژمێر

کوردستان

بینراو 123

09/09/2019

Alternate Text
+ -

بەرپرسێكی وەزارەتی كارەبا ئاشكرای دەكات بەرهەمی كارەبا زیاد بووە و كاتژمێرەكانی پێدانی كارەباش لەم مانگەدا دەگەیەننە سەرو ١٨ كاتژمێر.

ئومێد محەمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێمی كوردستان له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا راگەیاند، ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا گەیشتوەتە سێ هەزار و ٥٠٠ مێگاوات.

وتیشی،" لە کاتێکدا ئێستا لەم ورزە خواست لەسەر کارەبا چوار هەزارو 750 مێگاواتە، بەراورد بە هاوینی ساڵی رابردو بەرهەمی کارەبا زیاد بووە".

روونیشیكرده‌وه‌، کاتژمێرەکانی پێدانی کارەباش زیاتر بوە و بارودۆخی کارەباش باشتر بوە، بڕی ٥٠٠ مێگاوات کارەباش بەهۆی زیادبونی بەرهەمی غازی سروشتی زیاد بووە."

بەرپرسەكەی وەزارەتی كارەبا ئاشكراشی كرد‌، به‌رده‌وام كار له‌سه‌ر زیادكردنی پێدانی كاره‌با ده‌كه‌ن، وتیشی"ئێستا له‌م وه‌رزه‌دا كه‌ هاوڵاتیان كه‌متر كاره‌با به‌كارده‌هێنن، كاتژمێره‌كانی پێدانی كاره‌با ده‌گه‌یه‌نینه‌ سه‌رو ١٨ كاتژمێر، كه‌ مانگی رابردوو ١٦ كاتژمێر كاره‌بامان داوه‌ به‌ هاوڵاتیان، هه‌روه‌ها به‌رده‌وامیش كار له‌سه‌ر پلان و پڕۆژه‌كانمان ده‌كه‌ین".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP