Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

جارێکی دیکە نرخی نەوت گۆرانکاریی بەسەردا هات

ئابوری

بینراو 70

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

نرخی نەوتی خاو لەبازارەکاندا لە هەفتەی رابردووەوە بەردەوام لەبەرزبونەوەدا بووە، ئەمرۆ  دووشەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت ٥٦ سەنت بەرزبووەتەوە.

 هۆکاری بەرزبوونەوەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ رەزامەندبوونی چین بە گفتوگۆکردن لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا سەبارەت بە ناکۆکییە بازرگانییەکانی نێوانیان.

بەپێی هەواڵێکی BBC، نرخی نەوتی خاوی برێنت ٥٦ سەنت بەرزبووەتەوە لە دواین مامەڵەدا بە ٦٢.١ دۆلار مامەڵەی پێوەکراوە، واتا بەڕێژەی ٪٩١.٠ بەرزبووەتەوە، ئاماژە بەوەشکراوە نرخی نەوتی خاوی تەکساس ٦٠ سەنت بەرزبووەتەوە و بە ٥٧.١ دۆلار مامەڵەی پێکراوە، واتا بەرێژەی ٪١.٦ بەرزبوەتەوە.

سەرەتای هەفتەی رابردودا نرخی نەوت بەرێژەیەکی بەرچاو دابەزینی بەخۆوەبینی" هۆکارەکەش دەگەڕێتەوە بۆ زیادکردنی باج بەرێژە ١٥٪ لەلایەن چینەوە بۆسەر نەوتی خاوی ئەمریکی لەبەرامبەردا ویلایەتە یوکگریوەکانی ئەمریکا بەبری ٧٥ ملیار دۆلار باجی لەسەر کەلوپەلە هەناردەکراوەکانی وڵاتی چین بۆ وڵاتەکەی دانا.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP