Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

رۆنالدۆ ئەمساڵ ناتوانێت کێبڕکێی میسی بکات

وەرزش

بینراو 244

09/09/2019

Alternate Text
+ -

رۆژنامەیەکی بریتانی ئاماژە بەوە دەکات، بەهۆی ساری راهێنەرەوە رۆنالدۆ ناتوانێت ئەمساڵ کێبڕکێی میسی بکات، وەکو وەرزەکانی رابردوو ئەو رێژە گۆڵە زۆرە بکات کە پێشووتر تۆماریکردووە.

رۆژنامەی ئێکس پرێسی بریتانی لە هەوڵێکیدا بڵاوویکردووەتەوە، "بەهۆی تەکتیکی یاریکردنی ماوریسیۆ ساری راهێنەری خانمە پیرەکەوە، رۆناڵدۆ جەنگی گۆڵکردنی دژی میسی دەدۆڕێنێت و ناتوانێت لە وەرزەکانی داهاتوو کێبڕکێی ئەفسانە ئەرجەنتینیەکە بکات، ئەو راهێنەرە بەو شێوەیە یاری ناکات تا رۆناڵدۆ بتوانێت لە یارییەکاندا گۆڵ زۆر بکات".

ئەمە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ رۆژنامەکانی ئیتاڵیا ئاماژەیان بەوەکردووە، لەدواین کۆبونەوەدا ساری بەرۆناڵدۆی وتووە زیاتر ئەرکی هێرشبردنی پێ دەدات وسەربەستیشی دەکات لە یاریگادا، ساری بەڵێنی ئەوەشی بە رۆناڵدۆ داوە  لەم وەرزە دەتوانێت زیاتر لە ٤٠ تۆمار گۆڵ بکات.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP