Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا: زانكۆلاین كارا ده‌كرێت

کوردستان

بینراو 60

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا رایده‌گه‌ینێت، ئه‌مڕۆ سێشەممە سیسته‌می زانكۆلاین كارا ده‌كرێت

عه‌باس ئه‌كره‌م، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی  له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سیسته‌می زانكۆلاین كارا ده‌كرێت و ماوه‌ی پێشكه‌شكردن و ته‌واوی ورده‌كاریه‌كان بۆ ده‌رچوانی پۆلی ١٢ی ئاماده‌یی ده‌خرێته‌ڕوو.

وتیشی، بۆ ئه‌مساڵ ده‌رچوانی ١٢ی ئاماده‌یی خولی یه‌كه‌م و دووه‌م پێكه‌وه‌ پێشكه‌شی زانكۆلاین ده‌كه‌ن، جگه‌ له‌ به‌شه‌ پزیشكیه‌كان شێوازی وه‌رگرتنی خوێندكاران له‌ زانكۆ و په‌یمانگاكان به‌شێوه‌ی كریدیت ده‌بێت.

پێشتر وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی رایگەیاندبوو، ئه‌مساڵ راگه‌یاندنی زانكۆلاینیان دواخستوە بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رچوانی خولی یه‌كه‌م و دووه‌م پێكه‌وه‌ داواكاری پێشكه‌ش بكه‌ن.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP