Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

نه‌وزاد هادی: پارتی بڕیاری كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری هه‌یه‌، وه‌ك كادیرێك پابه‌ندی ده‌بم

کوردستان

بینراو 71

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

 پارێزگاری هه‌ولێر ره‌تیده‌كاته‌وه‌ نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی پێشكه‌ش ئه‌نجومه‌ن كردبێت و له‌و باره‌یه‌وه‌ئاشكرایده‌كات، پارتی بڕیاری كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری هه‌یه‌، وه‌كو كادیرێك و پارتیه‌ك ئیلتیزام دەکات پێوه‌ی.

نه‌وزاد هادی، پارێزگاری هه‌ولێر بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندوە، " ده‌ستم له‌كارنه‌كێشاوه‌ته‌وه‌ و هیچ شتێكی فه‌رمیش نییه‌ تا ئه‌م ساته‌ له‌ پۆستی پارێزگاری هه‌ولێر به‌رده‌وامم و وه‌ك خۆیه‌تی، ئه‌وه‌ بڕیاری پارتیه‌ كه‌ گۆڕانكاری له‌ هه‌ندێك له‌ پۆسته‌كاندا بكات به‌ڵام تا ئێستا تایبه‌ت به‌ پۆستی پارێزگاری هه‌ولێر هیچ شتێكی فه‌رمی نه‌هاتووه‌، من نامه‌ی ده‌سله‌كاركێشانه‌وه‌م نه‌داوه‌ته‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگا".


وتیشی، " پارتی بڕیاری كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری هه‌یه‌ ئه‌مه‌ كارێكی سروشتیه زۆر ئه‌و جێگۆڕكێیانه‌ و ئێمه‌ش وه‌كو كادیرێك و پارتیه‌ك ئیلتیزام پێوه‌ی ده‌كه‌ین، جێ به‌جێی ده‌كه‌ین گرنگ ئه‌وه‌یه‌ هه‌موومان هاوكاری یه‌كتر بین بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تی خه‌ڵك بكه‌ین ئه‌وه‌ له‌هه‌موی گرنگتره‌ ئیتر من بم یا هه‌ركه‌س كه‌ دێته‌ جێگام ئامانجه‌كه‌ خزمه‌تكردنی خه‌ڵكه‌، منیش ئه‌وه‌ نزیكه‌ی ١٦ ساڵه‌ له‌و پۆسته‌دام دو خولی هه‌ڵبژاردن سه‌رۆك لیست بووم".


سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا له‌ناو حیزبه‌كه‌ت هیچ بڕیارێك هه‌یه‌ كه‌ كێ جێگات بگرێته‌وه‌؟، نه‌وزاد هادی روونیشیكرده‌وه‌،  وه‌كو وتم تا ئێستا هیچ ئه‌مرێكی فه‌رمی ده‌رنه‌چوه‌، به‌ڵام به‌ڵێ مه‌علومه‌ كه‌ پارتی كۆمه‌ڵێك بڕیاری گۆڕانكاری هه‌یه‌ له‌زۆر پۆست و پله‌و پایه‌كان، به‌ڵام ورده‌كارییه‌كان نازانم، چونكه‌ من له‌و لیژنانه‌ نیم، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بڕیاری گۆڕانكاری هه‌یه‌.


پارێزگاری هه‌ولێر باسی له‌وه‌شكرد، " له‌ دوای ٢٠٠٤ ەوه‌ ئیستقرار و بودجه‌یه‌ك هه‌بوو خزمه‌تكردن و ئاوه‌دانی هه‌بوو، به‌ڵام چوار ساڵی ڕابردو به‌هۆی شه‌ڕی داعش و كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا بێ موچه‌یی و هاتنی ئاواره‌كان ئه‌م پێنج ساڵه‌ی دوایی زۆر قورس بو بۆ هه‌ر تاكێكی خه‌ڵكی كوردستان و حكومه‌ت و ئێمه‌ش كه‌ له‌پۆستی پارێزگار بوین هه‌ر به‌ پاڵپشتی و دان به‌خۆداگرتنی ئه‌و خه‌ڵكه‌ بوه‌ توانیومانه‌ ئیداره‌ی ئه‌و دۆخه‌ بكه‌ین".

لەبارەی ئەوەی ئایا ئه‌گه‌ر بڕیاری حیزب نه‌بوایه‌ بۆ ئاڵوگۆڕی پۆسته‌كان ئایا خۆت ده‌تویست واز له‌پۆستی پارێزگاری هه‌ولێر بهێنیت؟ نه‌وزاد هادی جه‌ختیكرده‌وه‌، بێگومان وه‌زیفه‌ ده‌رفه‌ته‌ بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تی خه‌ڵك بكه‌یت، بێگومان خه‌ڵكانێك هه‌ن هاوشێوه‌ی من تموحی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ بێنه‌ وه‌زیفه‌ تاخزمه‌تی خه‌ڵك بكه‌ن منیش كاندیدی پارتی بوم له‌و پۆسته‌ ئه‌و حیزبه‌ چ ئه‌ركێكی ترمان پێ بسپێرێت كه‌ خزمه‌تی ئه‌و وڵاته‌ی تێدا بێت بێگومان جێ به‌جێ ده‌بێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP