Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ترەمپ: کشانەوەی هێزەکانمان لە ئەفغانستان بۆ کاتێکی گونجاو دادەنێین

جیهان

بینراو 29

7 رۆژ پێش ئێستا

Alternate Text
+ -

سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند، دانوستانەکانی ئاشتی لەگەڵ نوێنەرانی تاڵیبانی ئەفغانستاندا کۆتای هاتووە و هێشتا بیر لە کشاندنەوەی هێزەکانی ئەمەریکا دەکاتەوە لە ئەفغانستان.

دۆناڵد ترمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە رۆژنامە نووسانی راگەیاند، دانوستانەکانی ئاشتی ئەفغانستان لەنێوان نوێنەرانی ئەمەریکا و تاڵیبان دوای چەند مانگێک کۆتاییان پێهات.

ئەوەش لە دوای ئەوەدێت، رۆژی شەممە ترەمپ رایگەیاند، وتوێژە نهێنییەکان لەگەڵ تاڵیبان و سەرۆکی ئەفغانستان "ئەشرەف غەنی" لە کامپ دەیڤد ‌هەڵدەوەشێنێتەوە، ئامانج لەو وتوێژانە واژۆکردنی رەشنووسی رێکەوتنی ئاشتی بوو بۆ کۆتای هێنان بە جەنگی ئەفغانستان.

ترەمپ ئاماژەی بەوەشکرد، بۆی دەرکەتووە کە ناکرێت دانوستانەکان بەردەوام بن دوای ئەوەی تاڵیبان هەفتەی رابردوو بەرپرسیارێتی هێرشەکەی کابوڵی پایتەختی ئەفغانستانی راگەیاند کە تیایدا سەربازێکی ئەمەریکی کوژرا، سەرەڕای بەڕێوەچوونی دانوستانەکان، هێشتا توندوتیژیەکان لە کابوڵی پایتەخت بەردەوام بوون.

لەبارەی کشانەوەی هێزەکانیان لە ئەفغانستان رایگەیاند، "دەمانەوێت بکشێینەوە بەڵام لەکاتێکی گونجاودا دەکشێینەوە".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP