Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

وەزیری خەزێنەی ئەمریکا: بیر لە سەپاندنی سزا دەکەینەوە بەسەر تورکیادا

جیهان

بینراو 52

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

وەزیری خەزێنەی ئەمەریکا رایگەیاند، بەڕێوبەرایەتیەکەی ترەمپ  بیر لە سەپاندنی سزا دەکاتەوە بەهۆی کڕینی سیستمی بەرگری موشەکی ئێس ٤٠٠ی روسی لەلایەن تورکیاوە، بەڵام هێشتا هیچ بڕیارێک نەدراوە.

ستیڤن منوچن، وەزیری خەزێنەی ئەمریکا لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنووسان سەبارەت بە ئەگەری ئەوەی وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا سزا دەسەپێنێت یاخود نا، منوچن رایگەیاند، " سەیری بابەتەکە دەکەین، هیچ لێدوانێک نادەم لەسەر هیچ بڕیارێکی دیاریکراو، بەڵام سەیری بابەتەکە دەکەین".

ئەوەش لە کاتێکدایە، ئەنقەرە و واشنتن ناکۆکییان هەیە سەبارەت بە کڕینی سیستمی بەرگری موشەکی ئێس ٤٠٠ی روسی لەلایەن تورکیاوە، ئەمەریکا دەڵێت ئەو سیستمە لەگەڵ سیستمەکانی هاوپەیمانێتی ناتۆدا یەک ناگرێتەوە و هەڕەشە دەبێت بۆ سەر فڕۆکە جەنگیە ئێف 35 ەکانی ئەمەریکا.

ئەوەش لە دوای ئەوەدێت، مانگی رابردوو تورکیا پاتری سیستمەکەی لە روسیا وەرگرت و یەکەمین پارچەی سیستمەکە لە مانگی حەوتدا بەدەست تورکیا گەیشت.

پێشتریش واشنتن هۆشیاریدابووە ئەنقەرە کە ئەگەر ئەو سیستمە بکڕن ئەوا رووبەڕووی سزاکانی ئەمەریکا دەبنەوە و لە پڕۆگرامی ئێف ٣٥ دەردەکرێن.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP