Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

دۆناڵد ترەمپ: دەتوانین لە ٢٤ کاتژمێردا هەموو کێشەکانی ئێران چارەسەر بکەین

جیهان

بینراو 95

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا رایگەیاند، بەڕاستی ئێران لە بارودۆخێکی زۆر خراپدان، ئێمە دەتوانین لە ٢٤ کاتژمێردا هەموو کێشەکانی ئێران چارەسەر بکەین.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە کۆشکی سپی لەبارەی کۆبونەوەی لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند، "لەوانەیە روبدات، هیچ کێشەیەکم نیە، هەفتەی رابردووش دۆناڵد ترەمپ، وتی، دەکرێت لە میانەی کۆبونەوەکەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان لە نیویۆرک چاوی بە رۆحانی بکەوێت".

باسی لەوەشکرد، "پێویستە ئێران بارودۆخی خۆیان باش بکەن، چونکە بەڕاستی لە بارودۆخێکی زۆر خراپدان، هەموو شتێک دەکرێت، ئەوان دەیانەوێت کێشەکانیان چارەسەر بکەن، دەتوانین لە ٢٤ کاتژمێردا هەمو کێشەکانیان بۆ چارەسەر بکەین".

دوای کشانەوەی ئەمریکا لە رێککەوتنە ناوەکییەکەی ساڵی ٢٠١٥ ترەمپ سزاکانی سەر ئێرانی توند کردەوە و وتی، رێککەوتنەکە کەموکورتی تێدایە و لە رێکەوتنەکەدا باس لە بەرنامە موشەکییە باڵیستیکییەکانی ئێران و چالاکییە تێکدەرانەکانی لە ناوچەکەدا نەکراوە.

ئەمە لە کاتێکدایە حەسەن رۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران پێنجشەممەی رابردوو لە وتارێکدا لەبارەی کۆبونەوە لەگەڵ ترەمپ وتی، وڵاتەکەی لەگەڵ ئەمریکادا گفتوگۆ ناکات تاوەکو واشنتن سزاکانی سەر تاران لانەبات.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP