Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

شاندی باڵای هەدەپە و کەجەدە ئەمڕۆ لەگەڵ سێ لایەن کۆدەبنەوە

کوردستان

بینراو 40

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

شاندی باڵای هەدەپە و کەجەدە ئەمڕۆ لەگەڵ هەر سێ لایەنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، بزوتنەوەی گۆڕان و نەوەی نوێ کۆدەبێتەوە.

بەپێی بەرنامەی کۆبوونەوەکانی شاندی باڵای هەدەپە کە وێنەیەکی دەست تۆری میدیایی بینەر کەوتووە، کاتژمێر ١٠:٣٠خولەکی ئەمڕۆ شاندی هەدەپە و کەجەدا لەگەڵ یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆدەبنەوە و دواتریش کاتژمێر ٢:٠٠ی پاشنیوەڕۆ لەگەڵ عومەری سەید عەلی، رێکخەری گشتی گۆڕان کۆدەبنەوە.

هەربەپێی کارنامەی کۆبونەوەکە، کاتژمێر ٣:٣٠ی خولەکی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەگەڵ شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ کۆدەبنەوە.

حەوتی ئەم مانگە، شاندی باڵای پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) و کەجەدە بە سەرۆکایەتی سەزای تەمەللی گەیشتە هەولێری پایتەخت و لەماوەی سێ رۆژی رابردووشدا لەگەڵ هەریەکە لە سەرۆککۆماری عێراق بەرهەم ساڵح و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆک حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەشێک لە لایەنە سیاسییەکان کۆبووەوە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP