Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئەو کەمپانەی خێزانی داعش تیایدا دەژین دادەخرێن

کوردستان

بینراو 37

6 رۆژ پێش ئێستا

Alternate Text
+ -


پارێزگای سەڵاحەدین، بڕیاریدا بە داخستنی سەرجەم ئەو کەمپانەی کە خێزانی چەکدارانی داعش لە پارێزگاکەدا تیایدا نیشتەجێ بووبوون.

عەممار جەبر، پارێزگاری سەڵاحەددین لە كۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ هەریەک لە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکان و سەرۆک هۆزەکان لە باڵەخانەی پارێزگای بەستی رایگەیاند، بڕیاری داخستنی ئەو کەمپانە دەدەین کار دەکەین بۆ ئاشناکردنەوەیان بە کۆمەڵگا.

هاوکات عەممار جەبر لە کۆبوونەوەیەکی فراواندا کە ئەمڕۆ  بەڕێوەچوو رایگەیاند، رێککەوتین لەسەر داخستنی سەرجەم ئەو کەمپانەی کە خێزانی چەکدارانی داعش لە پارێزگاکە تیایاندا نیشتەجێ کراون، چونکە مانەوەی ئەو خێزانانە لەو کەمپانە دەبێتە هۆی لادان و توندەڕەوی و تاوان.

ناوەڕۆکی رێککەوتنەکە بریتی بووە لە گەڕانەوە و تێکەڵکردنەوەی ئەو خێزانانەیە بە کۆمەڵگا لە رێگەی گرتنەبەری چەند رێککارێکی ئەمنیی کە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کە بریتییە لە بەڵێننامەی دەستنووس لە لایەن سەرۆک هۆزەکان کە ئەو ئەو خێزانانە دەگەڕێنەوە بۆی و تێکەڵکردنەوەی بە کۆمەڵگا و دەرکردنی بیری توندەڕەوی لە هزری ئەو کەسانەدا.
پارێزگای سەڵاحەددین باسی لەوەشکرد، دوو کەمپی سەرەکی بۆ نیشتەجێکردنی خێزانی چەکدارانی داعش لەخۆ دەگرێت کە بریتییە لە شەرگات باکووری پارێزگاکە و شەهامە لە شاری تکریت ناوەندی پارێزگای سەڵاحەددین.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP