Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنە دابەشدەکرێت

ئابوری

بینراو 2843

10/09/2019

Alternate Text
+ -

وەزارەتی دارایی و ئابوری رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە ٩ى ئەیلولى ٢٠١٩  مووچەی هێزەکانى ٧٠ و٨٠ى وەزارەتى پێشمەرگە دابەشدەکرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم بە تۆڕی میدیایی بینەری راگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە ٩ى ئەیلولى ٢٠١٩ مووچەی هێزەکانى ٧٠ و٨٠ى وەزارەتى پێشمەرگە دابەشدەکرێت.

باسی لەوەشکردووە، رۆژى چوارشەممە مووچەى وەزارەتى پەروەردە دابەشدەکرێت و دابەشکردنى مووچەش بەردەوام دەبێت بەپێى خشتەى وەزارەتى دارایى، هەروەها رۆژی پێنجشەممە مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەش دەكرێت.


حكومەتی هەرێم بۆ دابینكردنی مووچەی فەرمانبەران، مانگانە پێویستی بە 881 ملیار دینارە، لەو بڕە 453 ملیار دیناری حكومەتی عێراق دابینی دەكات و ئەوەی تریشی  ‌وەزارەتی سامانە سروشییەكانی هەرێمی كوردستان و لە داهاتی ناوخۆ خەرج دەكرێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP