حەسەن نەسروڵڵا شەڕێکی گەورەی لە دژی ئەمریکا و ئیسرائیل راگەیاند
ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست
بینراو 208
10/09/2019
ئەمینداری گشتیی میلیشیای حزبوڵڵای لوبنانی شەڕێکی
گەورەی لە دژی ئەمریکا و ئیسرائیل راگەیاند،بە رابەرایەتیی رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی
ئیران.
میدیای حزبوڵڵا بەشێکی وتارێکی حەسەن نەسروڵڵای
ئەمینداری گشتیی میلیشیاکەی بڵاو کردووەتەوە، کە تێیدا ئاماژە بەوە دەکات، "ئەمریکا
و ئیسرائیل هەوڵ دەدەن گوشار بخەنە سەریان، بەڵام ئێمە نە بە گەمارۆ، نە بە سزا، نە
بە برسیەتی و نە بە هەژاری ئیرادەمان ناشکێت".
حەسەن نەسروڵڵا، "شەڕێکی گەورە“ی لە دژی ئەمریکا
و ئیسرائیل راگەیاندووە و گووتویەتی، ”ئەمریکا و ئیسرائیل دەیانەوێ گەمارۆی بەرەکەمان بدەن".
ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵا راشیگەیاندووە، "کە
بەرەی ئەوان لە دژی ئەمریکا و ئیسرائیل لەلایەن ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای
ئیسلامی ئێران رێبەرایەتی دەکرێ".
حزبوڵڵای لوبنانی، کە خاوەن میلیشیایەکی چەکدارییە،
نوێنەرایەتیی پێکهاتەی شیعە مەزهەبی لوبنان دەکات و حەسەن نەسروڵڵای ئەمینداری ئەو
حزبەش بەردەوام رایدەگەیەنێت، کە کۆماری ئیسلامیی ئێران چەک و پارەی حزبەکەی دابین
دەکات.