Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

لەماوەی کەمتر لە هەفتەیەک زیاتر لە ٣٠٠ کۆچبەر لە تورکیاوە گەشتونەتە یۆنان

جیهان

بینراو 69

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

بە پێی هەواڵێکی دەزگای لوتکە، لەماوەی كەمتر لە هەفتەیەكدا زیاتر ٣٠٠ كۆچبەر لەتوركیاوە گەیشتوونەتە یۆنان و بەم هۆیەشەوە توڕەبونی دەسەڵاتدارانی یۆنانی لێكەوتۆتەوە.

لە هەواڵێکی دەزگای لوتکەدا هاتووە، لەماوەی كەمتر لە هەفتەیەكدا زیاتر لە ٣٠٠ كۆچبەر لە توركیاوە دەگەنە یۆنان، دوای ئەوەی رۆژی پێنجشەممە رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆكی توركیا هەڕەشەی كردنەوەی سنورەكانی بەڕووی كۆچبەراندا راگەیاند، لەماوەی كەمتر لە هەفتەیەكدا زیاترلە ٣٠٠ كۆچبەر لەتوركیاوە گەیشتوونەتە یۆنان و بەم هۆیەشەوە توڕەبونی دەسەڵاتدارانی یۆنانی لێكەوتۆتەوە.

كیریاكۆس میتسۆتاكیس، سەرۆك وەزیرانی یۆنان بە توندی هۆشداری دەداتە رەجەب تەیب ئەردۆغان، رایگەیاندووە كە توركیا بۆ وەرەگرتنی پارەی زیاتر لە ئەوروپا ئەم هەڕەشەیە دەكاتە سەر یۆنان و ئەوروپا، بۆیە سەرۆكەكەی یۆنان داوای لەئەوروپا كرد كەبەرپرسیارێتی ئەم بارودۆخەی لەگەڵدا بگرێتە ئەستۆو چارەسەرێك بۆ كێشەكان بدۆزنەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەی چەند ساڵێكە توركیا پرسی كۆچبەران وەك كارتكێی سیاسی فشار بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ و ئەوروپا بەكاردەهێنێت، لەچەندین رووداوی جیاجیادا ئەم كارتە بەدەست توركیاوە بووە كە وڵاتان ناچاربكات مل بدەن بۆ داواكاریی  و دەستەبەركردنی بەرژەوەندییەكانی وڵاتەكەی.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP