Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكدا ١٥ چەکداری داعش كوژران

عێراق

بینراو 36

6 رۆژ پێش ئێستا

Alternate Text
+ -

دوینێ شەو له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق له‌ پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین، ١٥ چەکداری داعش كوژران.

نه‌قیب نوعمان جبوری، ئەفسەر لە بنکەی پۆلیسی سه‌ڵاحه‌ددین سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنەکەی دوێنێ شەو رایگەیاند، "ئۆپەراسیۆنەکە له‌ باكوری پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین به‌ پاڵپشتی هێزی ئاسمانیی ئۆپه‌راسیۆن دژ به‌ تیرۆریستانی داعش ئه‌نجامدراوه‌ و له‌ ئه‌نجامدا شه‌ڕ و پێكدادان له‌ نێوان هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و داعشدا دروست بووه‌".

باسی لەوەشکرد، له‌و شه‌ڕ و پێكدادانه‌دا ١٥ چەکداری داعش كوژراون و نۆ چەکداری دیکەش ده‌ستگیركراون.

له‌ كانونی یه‌كه‌می ٢٠١٧دا هێزه‌كانی عێراق كۆنتڕۆڵكردنی تەواوی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعشیان له‌و وڵاته‌ راگه‌یاند، كه‌ به‌درێژایی نزیكه‌ی سێ ساڵ یه‌ك له‌سه‌ر سێی خاكه‌كه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌ بوو به‌ تایبه‌تی نەینەوا.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP