Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

پیشەوەرانی ناحیەی بازیان رێگەی سەرەکی سلێمانی-کەرکوکییان داخست

کوردستان

بینراو 81

6 رۆژ پێش ئێستا

Alternate Text
+ -

پیشەوەرانى سنورى ناحیەى بازیان بەهۆی جێبە جێنەکردنی داواکارییەکانیان خۆپیشاندانیان ئەنجامداو و رێگاى سەرەکى کەرکوک-سلێمانییان داخستووە.

نەوزاد نوری، بەڕێوەبەری ناحیەی بازیان بە تۆڕی میدیای بینەری راگەیاند، جێبەجێکردنی داواکاری پیشەوەران لە دەسەڵاتی ئەواندا نییە و بۆیە ناتوانن هیچییان بۆ بکەن، کردنەوەی شوێنێکی تایبەت بە پیشەوەران پەیوەندی بە شارەوانی سلێمانییەوە هەیە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، دەبێت لە لایەن شارەوانی سلێمانییەوە شونێکیان بۆ دیاری بکرێت و بودجەی تایبەتی بۆ تەرخان بکرێت و پاشان پرۆژەکە جێبەجێبکرێت.

سەیوان فاتیح، یەکێکە لە پیشەوەرانی سنوری ناحییەی بازیان لەو بارەیەوە بە تۆڕی میدیایی بینەری راگەیاند، خۆپیشندانەکەمان بەمەبەستی داواکردنی کردنەوەی شوێنێکی تایبەتە بە پێشەوەران کە کۆی پیشەوەرانی سنوری ناحییەکەی تێدا کۆببێتەوە.

ویشی، داخستنی رێگای نێوان سلێمانی- کەرکوک بۆ ئەو مەبەستەیە کە بەرپرسان وەڵامی داواکارییەکانمان بدەنەوە.

هەروەها خۆپیشاندانەکە تا ئێستا بەردەوامە و زیاتر لە کاتژمێرێکە رێگاکەیان داخستووە و ئاستەنگى زۆریان بۆ شۆفێران دروستکردووە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP