Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ناتانیاهۆ: ئێران لە ناوچەیەکی نهێنیدا بەردەوامە لە پەرەپێدانی چەکی ناوەکی

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست

بینراو 45

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

سەرۆک وەزیری ئیسرائیل رایگەیاند، ئێران لە شوێنێکی نهێنی لە نزیک شاری ئابادی پەرەی بە چەکی ناوەکیی داوە بەڵام دوای ئەوەی ئاشکرا بووە شوێنەکە و دامەزراوەکانی لەناوبردووە.

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە لێدوانێکدا رایگەیاند، " ئێران لەم شوێنەدا تاقیکردنەوەی چەکی ناوەکی ئەنجامداوە، وێنەکان لە کۆتای مانگی شەشی ساڵی ٢٠١٩ لە دامەزراوەیەکی ئابادی گیراون".

هەروەها ناتانیاهۆ کۆمەڵێک وێنەی هەمان شوێنی پیشاندا بەڵام دوای چەند مانگێک، هیچ کام لەو بینایانەی تێدا نەمابوو، ناتانیاهو وتی، " کاتێک ئێران زانی ئێمە شوێنەکانمان ئاشکرا کردووە، ئەمەی کردووە".

باسی لەوەشکرد، " ئێران شوێنەکەیان لە ناوبردووە، بەتەواوەتی سڕیویانەتەوە دوای ئەوەی کە زانیویانە ئێمە شوێنەکەمان ئاشکرا کردووە".

 

ئەو لێدوانەی ناتانیاهۆ لە کاتێکدایە دەزگای وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتی ئاماژەی بەوەدا هەندێک شوێنەواری پیتاندنی یۆرانیۆمیان لە شوێنێکی جیاواز لە ئێران دۆزیوەتەوە، ناتانیاهو ساڵی رابردوو لە وتارەکەیدا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی بەو شوێنە دابوو.

تا ئێستا ئێران هۆکاری بوونی شوێنەواری یۆرانیۆمی لەو شوێنەدا روون نەکردۆتەوە بەڵام رەتی دەکاتەوە هەوڵ بۆ بەدەستهێنانی چەکی ناوەکیی بدات.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP