Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

بەریتانیا چ كاتێك یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌جێده‌هێڵێت؟

جیهان

بینراو 261

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

راوێژکاری سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا بۆریس جۆنسن رایگەیاند، وڵاتەکەی لەکاتی دیاریکراودا یەکێتی ئەوروپا بەجێدەهێڵێت.

 بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز کاتێك دۆمێنیک کامینجزی گەورە راوێژکاری سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا پرسیار لە بۆریس جۆنسن دەکات سەبارەت بەوەی بەڕیتانیا لە کاتی دیاریکراودا لە یەکێتی ئەوروپا جیا دەبێتەوە، کامینجز لە وەڵامدا وتی ،بێگومان.

 هاوکات جۆنسن رایگەیاندووە، داوای درێژکردنەوەی وادەی کۆتایی جیابوونەوەی بەڕیتانیا لە یەکێتی ئەوروپا ناکات، ئەوەش چەند کاتژمێرێک دوای ئەوەی یاسایەک پەسەند کرا داوا دەکات جیابوونەوەکە هەتاوەکو ساڵی٢٠٢٠ دوابخرێت.

ئەوەش لەکاتیكدایە ،ئەگەر سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا نەتوانێت رێکەوتنێک سەبارەت بە جیابوونەوەکە لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا واژۆ بکات.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP