Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

شارەزوور... بەتۆمەتی کاری نایاسای هاوڵاتییەک دەستگیرکرا

کوردستان

بینراو 87

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی رایگەیاند، پۆلیسی دارستانی شارەزوور بە تۆمەتی کاری نایاسایی هاووڵاتیەك دەستگیر دەکات.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، مەفرەزەکانی پۆلیسی دارستانی شارەزوور بە مەبەستی پاراستنی سروشت و ژینگە هەمیشەو بە بەردەوامی لە هەوڵ و چالاکیدان بۆ رێگەگرتن لە دیاردەی ناسایی و سەرپێچیکاران رووبەڕووی یاسا دەکەنەوە و هاوڵاتییەکیان بە تۆمەتی کاری نایاسای دەستگیرکردووە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، لە ئەنجامی گەڕان و پشکنینی سنوری چالاکیەکانیان مەفرەزەیەکی بەشی پۆلیسی دارستانی شارەزوور بە مەبەستی پاراستنی سامانی ئاوی ژێر زەوی و رێگریکردن لە دیاردەی بیرلێدان، توانیان لە سنوری شارەزوور هاووڵاتیەك دەستگیر بکەن کە بە شێوەیەکی نایاسایی سەرقاڵی هەڵکەندنی بیر بوو، هەروەها دەستگیرا بەسەر جیهازێكی بیرلێدان لە جۆری ( گولە تۆپ).

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP