Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

شاسوار عه‌بدولواحید بانگکرایە بنکەی پۆلیسی سلێمانی

کوردستان

بینراو 112

7 رۆژ پێش ئێستا

Alternate Text
+ -

به‌هۆی سكاڵای خاوه‌ن پشكه‌كانی چاڤی لانده‌وه‌، شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ‌ له‌ سلێمانی بانگهێشتی بنكه‌ی پۆلیس کراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا دەستگیرنەکراوە.

سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی راگەیاند، شاسوار عەبدولواحید بانگکرایه‌ بنكه‌ی پۆلیسی ئه‌زمه‌ڕ، سەبارەت بە سکاڵای خاوەن پشکەکانی چاڤی لاند لێكۆڵینه‌وه‌ی لەگەڵدا دەکرێت.

وتیشی، تەنیا له‌ بنكه‌ی پۆلیسی سه‌یوان ١٤ دۆسیه‌ی دیكه‌ی هه‌بووە، ئێستا له‌و بنكه‌یه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت، به‌ڵام به‌هۆی زۆری سكاڵاكانه‌وه‌ ئه‌مڕۆ لێكۆڵینه‌وه‌كان كۆتاییان نایه‌ت.

هاوكات به‌ پێی زانیارییه‌كان تا ئێستا سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ده‌ستگیرنه‌كراوه‌.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP