Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

نه‌وه‌ی نوێ: سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌ هۆكاری حزبی سه‌ردانی نه‌كردووین

کوردستان

بینراو 110

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا سەرۆکەیاتی پەرلەمان سەردانی بەشێکی زۆری  لە لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و فراكسیۆنه‌كان كردوه‌، بەڵام تا ئێستا سەردانی جوڵانەوەی نەوەی نوێی نەکردووە، په‌رله‌مانتارێكی ئه‌و جوڵانه‌وه‌یه‌ش ده‌ڵێت، سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌ هۆكاری حزبی سه‌ردانی نه‌كردووین.

لای خۆیه‌وه‌ كاوه‌ عه‌بدولقادر په‌رله‌مانتاری نه‌وه‌ی نوێ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌ تۆڕی میدیایی بینه‌ری راگه‌یاند، تا ئێستا ئاگادار نه‌كراوینه‌ته‌وه‌ له‌وه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان سه‌ردانمان بكات.

وتیشی، له‌ ئه‌گه‌ری سه‌ردانی نه‌كردنیان له‌لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه‌ به‌ هۆكاری حزبی ده‌زانن و جگه‌ له‌وه‌ هیچ هۆكارێكی تر شك نابه‌ن .


پەرلەمانتارەکەی نەوەی نوێ وتیشی، " تا ئێستا دیار نییە کە سەرۆکی جوڵانەوەکە (شاسوار عەبدولواحید)لە کاتی سەردانیکردنی سەرۆکایەتی پەرلەرمان ئامادەیە پێشوازییان لێ  بکات یان نا، ئێمە وەکو جوڵانەوەیکی ئۆپۆزسیۆن خاوەنی (هەشت کورس)ین لە پەرلەمانی کوردستان.

ئەمە لە کاتێکدایە لە ماوەی رابردوودا سەرۆکی پەرلەمان و جێگرەکەی و سکرتێری پەرلەمان ،سەردانی بەشێکی زۆری لەلایەنەکانی پەرلەمانیان کردووە، تا ئێستا دیار نییە کە سەردانی جوڵاندنەوەی نەوەی نوێ بکەن.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP