Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سەزایی تەمەللی: بێ مام جەلال-ی لەسەر پرۆسەی ئاشتی‌ و چارەسەری پرسی گەلی كورد هەستی پێدەكرێت

کوردستان

بینراو 46

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

شاندێكی هاوبەشی پارتی دیموكراتی گەلان "هەدەپە" ‌و تەڤگەری كۆمەڵگای دیموكرات "كەجەدە" بەسەرۆكایەتی سەزایی تەمەللی هاوسەرۆكی گشتی هەدەپە سەردانی بارەگای مەكتەبی سیاسیی یەكێتی-یان كرد و لەگەڵ بەپرسانی ئەو حزبە كۆبونەوە.

مەكتەبی سیاسیی یەكێتی لەراگەیەندراوێكدا وردەكاری كۆبوونەوەكەی بڵاوكردەوە و رایگه‌یان، هەردوولا پەیوەندییەكانی نێوانیان و پرۆسەی سیاسی لە باشور و باكوری كوردستان‌ و دوایین پێشهاتەكانی ناوچەكەیان تاووتوێ كردوە.

لەوبارەیەوە حاكم قادر حەمەجان ئەندامی دەستەی كارگێڕیی یەكێتی باسی له‌وه‌كرد،  ئەو جۆرە سەردان‌ و كۆبوونەوانە بۆ جۆشدانەوەی پەیوەندییەكان ‌و ئاگاداربوون لە گۆڕانكاری‌ و بیروڕا گۆڕینەوە گرنگە.

باسی له‌وه‌كرد " یەكێتی بڕوای لەمێژینەی بەخەباتی گەلەكەمانە لەبەشەكانی تری كوردستان بۆ چارەسەركردنی ئاشتیانەو دیموكراسیانەی پرسی رەوای گەلی كورد. هەروەك پشتیوانی خەباتی گەلەكەمان بەرێگای ئاشتی ‌و دیموكراسی ‌و مەدەنی ستراتیژی كاركردنە لای یەكێتی، نەخشەرێگای گفتوگۆو دانوستانیش گونجاوترین بژاردەیە بۆ چارەسەركردنی پرسی رەوای گەلی كوردستان.

لای خۆیشیەوە سەزایی تەمەللی هەوڵی جەلال تاڵەبانی سكرتێری پێشوی یەكێتی بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی‌ و چارەسەری دیموكراسیانە‌و ئاشتیانەی پرسی رەوای گەلی كورد لە باكور بەمێژویی‌ و گرنگ ناوبردو وتوویەتی  "بێ مام جەلال-ی لەسەر پرۆسەی ئاشتی‌ و چارەسەری پرسی گەلی كوردستان هەست پێدەكرێت".

جه‌ختیكرده‌وه‌، درێژەدەدەن بە خەبات بەشێوازی ئاشتی ‌و دیموكراسیانە بۆ سەلماندنی مافەكانی گەلی كوردستان لە باكور.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP