Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

بە ئەلەکترۆنیکردنى عەرەیزەنوسین رەتدەكرێته‌وه‌

کوردستان

بینراو 46

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى بە ئەلەکترۆنیکردنى عەرەیزەنوسین رەتدەکاتەوە بەهۆى بوونى گرفتى زۆر لە گریبەستى کۆمپانیاکەدا.

ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى لە کۆنفراسێکى رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، گرفتێکى زۆرى تێدایە وەک زۆرى نرخى عەریزە نوسین و نەگەڕانەوەى داهاتەکەى بۆ حکومەت و ناڕوونى لە گریبەستى کۆمپانیاى ئینفۆ ئاڕ ئاڕ کە گرێبەستەکەى لەگەڵ حکومەت کردووە بۆ بە ئەلیکترۆنیکردنى عەریزەنوسین.

وتیشی، بە پێشنیار ره‌تیدەکەنەوە و دەبێت چەند کۆمپانیایەک بچێتە کێبڕکێوە نەک بە تەنها بدرێتە کۆمپانیایە و دەکرێت حکومەت خۆى ئەو کارە بکات و داهاتەکەى دەگەرێتەوە بۆ خۆى و تێچووەکەشى کەمتر دەبێت.

رۆژى ٢٧ى شوباتى ئەمساڵ گرێبەستێک لە نێوان وەزارەتی دادی حکومەتی هەرێم و کۆمپانیای ئینفۆ ئاڕ ئاڕ کە کۆمپانیایەتی کەرتی تایبەتە بەمەبەستی بە ئەلیکترۆنکردنی کاری عەریزەنوسین واژۆکرا، بەگوێرەی گرێبەستەکە ٢٥ هەزار دینار بۆ هەر مامەڵەیەک لە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان وەردەگیرێت لەو بڕەش ٢٠ هەزار دیناری بۆ کۆمپانیاکە دەبێت و پێنج هەزار دیناریشی بۆ حکومەت دەبێت.

پێشتر له‌ شاره‌كانی هه‌رێم چه‌ندین ناڕه‌زایه‌تیی و خۆپیشاندان به‌هۆی به‌ ئه‌لیكترۆنی كردنی عه‌ریزه‌نووسین ئه‌نجامدرا.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP