Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

مەرجەکانی خوێندنی ئێواران بۆ زانکۆکان ئاشکرا دەکرێت

کوردستان

بینراو 496

6 رۆژ پێش ئێستا

Alternate Text
+ -

بۆ خوێندنی ئێواران بۆ ساڵی ٢٠١٩ بۆ ٢٠٢٠، زانكۆی سلێمانی ئاگاداری خوێندكاران ده‌كاته‌وه‌، ئه‌وانه‌ی  ده‌یانه‌وێت له‌و كۆلێجانه‌ بخوێنن كه‌ خوێندنی ئێوارانیان ده‌بێت، فۆرمی پێشكه‌شكردن بۆ خوێندنی ئێواران له‌و كۆلێجانه‌ دابه‌شده‌كرێت كه‌ خوێندنی ئێواران ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌ به‌رواری (١١ی٩ی٢٠١٩ تاوەکو ٣ی١٠ی ٢٠١٩)، بۆیه‌ به‌پێی رێنماییه‌كانی  وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی نرخ و رێنمایی خوێندن له‌و كۆلێجانه‌ دیاریكراوه‌، كه‌ به‌م شێوه‌یه‌یه‌:


١- کۆنمره‌ی وه‌رگرتن له‌به‌شه‌ زانستییه‌ مرۆڤایه‌تییه‌كان و كارگێرییه‌كان و په‌روه‌رده‌ییه‌كان نابێت له‌ (٦٠٪) كه‌متر بێت و له‌ په‌یمانگه‌ حكومییه‌كانی هه‌مان ئه‌و پسپۆریانه‌ نابێت له‌ (٥٥٪) كه‌متر بێت.
٢- بۆ وانه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی پسپۆریه‌كان ره‌چاوی (كریدت) ده‌كرێت.
٣- پلانی وه‌رگرتنی خوێندنی ئێواران له‌زانكۆ حكومییه‌كان به‌ رێژه‌ی (١٠٠٪) پلانی په‌سندكراوی به‌شه‌كانی به‌یانیان ده‌بێت.
٤- بۆ زیاتر ده‌سته‌به‌ركردنی كواڵیتی و دڵنیایی جۆری ، تاقیكردنه‌وه‌ كۆتاییه‌كان له‌خوێندنی ئێواران له‌گه‌ڵ خوێندنی به‌یانیان به‌یه‌كه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێت به‌هه‌مان پرسیار ده‌بێت.
٥- كاتژمێره‌كانی ده‌وامی خوێندنی ئێواران ده‌بێت به‌هاوتای كاتژمێره‌كانی خوێندنی به‌یانیان بێت (له‌ هەشت كاتژمێر كه‌متر نه‌بێت).
٦- له‌زانكۆ حكومییه‌كان هه‌ر به‌شێك له‌كۆلێژ و په‌یمانگه‌كان ، ئه‌گه‌ر له‌خوێندنی به‌یانیان قوتابی خوێندكاری نه‌بێت بۆی نییه‌ له‌ده‌وامی ئێواران قوتابی خوێندكار وه‌ربگرێت.
٧- پێشینه‌  (ئه‌وله‌ویه‌ت) بۆ ده‌رچووانی ئاماده‌یی ساڵانی خوێندنی (٢٠١٧-٢٠١٨) ، (٢٠١٨-٢٠١٩)ده‌كرێت تا رێژه‌ی (٧٠٪) وه‌ له‌ كاتی پڕ نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و رێژه‌یه‌ به‌ده‌رچووانی ساڵانی رابردوو  و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم پڕ ده‌كرێته‌وه‌ و ره‌چاوی ته‌مه‌ن ناكرێت.
٨-  ده‌رچووی په‌یمانگه‌كان بۆ به‌شه‌ هاوشێوه‌ی پسپۆرییه‌كانیان ده‌چنه‌ پێشبڕكێ به‌مه‌رجێك له‌ (٢٠٪) پلان تێپه‌ر نه‌كات و تێكڕای كۆنمره‌یان له‌ (٦٠٪) كه‌متر نه‌بێت ، ئه‌گه‌ر پسپۆری هاوشێوه‌یان نه‌بوو له‌سه‌ر بنه‌مای كۆنمره‌ی ئاماده‌یی پێشبڕكێ ده‌كه‌ن.
٩- گواستنه‌وه‌ بۆ وه‌رگیراوان له‌ خوێندنی ئێواران بۆ به‌شی هاوشێوه‌ی به‌یانیان ناكرێت له‌به‌ر جیاوازی كۆنمره‌.
١٠-  به‌مه‌به‌ستی هاندانی خوێندن ئه‌گه‌ر قوتابی/ خوێندكار كه‌ به‌سیسته‌می ئێواران وه‌رگیراوه‌ ئه‌گه‌ر له‌ هه‌ر سالێك یه‌كه‌م بوو له‌ سه‌ر هه‌موو قوتابیان / خوێندكارانی به‌شه‌كه‌ی ئه‌وا له‌ (٧٥٪) ی كرێی خوێندن ده‌بوردرێت و ئه‌گه‌ر دووه‌م بوو له‌ (٥٠٪) و سێیه‌م له‌ (٢٥٪) ی كرێی خوێندن ده‌بوردرێت.
١١-   بۆ ئه‌و كۆلێجانه‌ی كه‌ به‌ تاقیكردنه‌وه‌ و چاوپێكه‌وتن پێشكه‌شی سیسته‌می ئێواران ده‌كه‌ن، مه‌رجه‌ تاقیكردنه‌وه‌ی جه‌سته‌یی و لێهاتویی ده‌ر‌بچێت بۆ چوونه‌ ناوپێشبڕكێی كورسی پلانی وه‌رگرتنی به‌شه‌كان.
١٢- پێویسته‌ ده‌رچوانی ئاماده‌یی به‌ هه‌ردوو شێوه‌ی (فۆرم و ئۆن لاین) پێشكه‌شی ئێواران بكه‌ن ، وه‌ بۆ ده‌ستكه‌وتنی وشه‌ی به‌كارهێنه‌ر و وشه‌ی تێپه‌ری ماڵپه‌ڕی پێویسته‌ سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی راوێژكاری بكه‌ن له‌ تۆماری گشتی زانكۆی سلێمانی.
١٣- فۆرمی ئێواران له‌ زانكۆی سلێمانی له‌ به‌رواری (١١-٩-٢٠١٩) تا (٤-١٠-٢٠١٩) ڕێكه‌وتی یه‌كشه‌ممه‌ له‌ تۆماری كۆلێجه‌كان دابه‌ش ده‌كرێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP