Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

تەنیا بە وازهێنانی ١٪ی جگەرەکێشان لە جیهاندا چی روودەدات ؟

تەندروستی

بینراو 133

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

کەمکردنەوەی جگەرەکێشان و کاریگەرییە تەندروستییە پەیوەندیدارەکانی ئەوەندە بەرچاون، بە پێی توێژینەوەیەک کە ئەگەر تەنیا ١٪ ئەو کەسانەی جگەرەکێشن وازی لێ بهێنن٢.٦ ملیارد دۆلار لە کۆی گشتیی تێچووی پزیشکی جیهان ساڵانە کەم دەبێتەوە.

بە پێی توێژوونەوەیەکی زانکۆی یوو سی ئێس ئێف، کە دوکتور گلانتز بەڕێوەبەری توێژینەوەکە بوو رایگەیاندووە، "١٤ لەسەدی هەموو گەورەساڵانی ئەمریکا جگەرە دەکێشن و ٢٤.٥ لەسەدی ئەو کەسانەی کە چارەسەری پزیشکی وەردەگرن جگەرەکێشن، ئەمە دەریدەخات کە سەرمایەگوزاری لەسەر کەمکردنەوەی جگەرەکێشەکان، دەتوانێت بە شێوەیەکی بەرچاو تێچووی تەندروستی کەم بکاتەوە."

گلانتز راشیگەیاند، "هیچ پرسیارێک لەسەر ئەوە نییە کە کەمکردنەوەی جگەرەکێشان پەیوەندی هەیە بە کەمکردنەوەی تێچووەکانی تەندروستی، بەڵام زۆربەی کات وا دەزانرێت کە ساڵانێکی زۆر کات دەبات تا ئەم پاشەکەوتە بکرێت، ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی کە زۆربەی وڵاتەکان وازهێنان لە جگەرەکێشان نەخەنە بەرنامەکانیانەوە، بەڵام ئەوە راستییەکە کە بۆ هەندێک نەخۆشیی وەک شێرپەنجە، نەخۆشیەکانی دڵ، سی و کێشەکانی دایکانی دووگیان کاریگەریی وازهێنان لە جگەرە بە خێرایی دەردەکەوێت، کەواتە کەمکردنەوەی گشتگیریی جگەرەکێشان باشترین سەرمایەگوزاریی کورتخایەنە بۆ تەندروستیی جگەرەکێشەکان و کەرتی تەندروستی."

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP