Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

په‌رله‌مانتارێك: وەزیری پێشووی دارایی رێگەی بە هاوردەکردنی بەرووبومی نایاسایی داوە

کوردستان

بینراو 67

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

په‌رله‌مانتارێكی‌ گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان رایگه‌یاند، وه‌زیری پێشووی دارایی حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان رێگای داوه‌ به‌ هاورده‌كردنی هه‌زاران تۆن له‌ به‌روبوومی ده‌ره‌وه‌ به‌ نایاسایی، جوتیارانی خۆشمان زەرەر دەکەن لە بەرهەمکانیاندا.


له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، دابان محه‌مه‌د په‌رله‌مانتاری گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان رایگه‌یاند،‌ له‌ كاتێكدا جوتیاران له‌به‌ر ساغنه‌بوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیان، رۆژانه‌ زیانێكی زۆر ده‌كه‌ن و به‌شێكیان به‌رهه‌مه‌كانیان فڕێده‌ده‌ن، به‌ڵام رێباز حه‌ملان وه‌زیری پێشووی دارایی رێگای داوه‌ به‌ هاورده‌كردنی هه‌زاران تۆن له‌ به‌روبوومی ده‌ره‌وه‌ به‌ نایاسایی و به‌خشینی له‌ گومرگ.

باسی لەوەش کردووە، له‌ كاتی پێگه‌یشتنی به‌رهه‌می ناوخۆیی نیشتمانی، رێگا دراوه‌ به‌ هاورده‌كردنی پێنج هه‌زار تۆن په‌تاته‌، كه‌ ئێستا ته‌نی ناوخۆ به‌ ٣٥٠ هه‌زار دیناره‌، ئه‌م رێگاپێدانه‌ به‌ بێ ئاگاداری لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كراوه‌، كه‌ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ  هیچ وێنه‌یه‌كی نووسراوه‌كه‌یان بۆ نه‌نێردراوه‌.

هاوکات باسی لەوەشکردووە، به‌خشینی باجی گومرگی به‌ پێی یاسای ژماره‌ ٢٠ ی ساڵی ١٩٩٨ كراوه‌، له‌ كاتێكدا ئه‌و یاسایه‌ له‌ حكومه‌تی عێراقی ده‌رچوه‌ و له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ركار نه‌كراوه‌، واته‌ چه‌تاڵ كراوه‌ و نایاساییه‌ به‌پێی بڕیاری ژماره‌ ١١ ی ساڵی ١٩٩٢ ی په‌رله‌مانی كوردستان.

دابان محەمەد راشیگەیاند، نووسراوه‌كانمان داوه‌ به‌ وه‌زیری نوێی كشتوكاڵ، بڕیاری داوه‌ رایگرێت و پرۆسه‌كه‌ هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زیانی به‌ جوتیاران و به‌رهه‌می ناوخۆش گه‌یاندووه‌، وەک فراكسیۆنی گۆڕان-یش كه‌یسه‌كه‌مان داوه‌ به‌ داواكاری گشتی و ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ تا له‌ رووی یاساییه‌وه‌ رێكاری پێویست بگرنه‌به‌ر.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP