Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

حاکم شێخ لەتیف: ده‌سه‌ڵاتداران له‌خۆتان پرسیوه‌ بۆ ئێزدی خۆی به‌ كورد نازانێت؟

کوردستان

بینراو 129

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

یاساناسێك لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووک چەند پرسیارێك ئاڕاستەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات و کوردانی رۆژئاوا بە پێشەنگی کوردایەتی هەژمار دەکات.

حاکم شێخ لەتیف یاساناس پەرلەمانتاری پێشووتری عێراق لە هەژماری تایبەتی خۆی لەفەیسبووک چەند پرسیارێک ئاڕاستەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات کە تیایدا هاتووە، دەسەڵاتدارانی ھەرێم لەخۆتان نەپرسیوە بۆچی تەنھا لەم ساڵانەی حوکمی کوردیدا لە باشووری کوردستان کوردی ئێزدی ئینکاری کورد بونی خۆیان دەکەن؟.

هەروەها دەشپرسێت، بۆچی کوردی شەبەک خۆیان بەکورد نازانن؟ بۆچی کوردی فەیلی رۆژبەڕۆژ لەکورد بوون دووردەکەونەوەو زیاتر بەرەو مەزھەب دەڕۆن؟، لەناو کوردی ھەورامیشدا بزوتنەوەیەکی وا سەری ھەڵدا دەیانوت ئێمە کورد نین نەتەوەی جیاین؟
ئەوەش لە کاتێکدایە ھەزاران ساڵە کورد بوون و ھەر خۆشیان بەکورد زانیوە.

لە کۆتای نوسینەکەیدا حاکم شێخ لەتیف نوسیویەتی، لە باکور و رۆژئاڤا ئێزدیەکان و عەلەویەکان و زازاییەکان ھەموویان نەک خۆیان بەکورد نازانن بەڵکو لە پێشەنگی کوردایەتی دان.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP