Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سی پی جی: چەند وڵاتێكی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست مەترسیدارن بۆ رۆژنامەنووسان

جیهان

بینراو 35

6 رۆژ پێش ئێستا

Alternate Text
+ -

كۆمیتەی پشتیوانی لە رۆژنامەنووسانی جیهان لە راپۆرتێكیدا ئاماژە بەوە دەکات، چەند وڵاتێكی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست مەترسیدارن بۆ رۆژنامەنووسان.

كۆمیتەی پشتیوانی رۆژنامەنووسان (سی پی جی) لە راپۆرتێكدا بڵاوی كردەوە، "ئەو وڵاتانەی زۆرترین پێشلكاری و سانسۆر بەرامبەر كاری رۆژنامەنووسی تێیاندا دەكرێت، وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، (چین و كوریای باكور)ن.

(سی پی جی) ئاشکراشی دەکات، "رەوشی رۆژنامەنووس لە ئەریتریا و كۆریای باكور و توركمانستان زۆر خراپە لە كاتێكدا ئەو وڵاتانە لە ریزبەندی وڵاتەكانی (ئێران، چین، سعودیە، سوریا، میسر، یەمەن، ئازەربایجان) ناویان هاتووە.

ئەو راپۆرتە ئەوەشی رونكردووەتەوە، "كە لەو وڵاتانەدا دەرفەت بە دروستبوونی رۆژنامەنوسی سەربەخۆ نادرێت و ئەو رۆژنامەنووسانەی رەخنە لە دەوڵەت دەگرن، یان زیندانی دەكرێن یان ناچار بە كۆچ لەو وڵاتە دەكرێن".

دەوڵەتەكانی ئەم وڵاتانە بە تێكەڵكردنی توندوتیژی هێز و تەكنەلۆژیای نوێ و سوود وەرگرتن لەو تەكنیكانەی لە وڵاتانی رۆژئاوایی وەریانگرتووە، دژبەرانی خۆیان راودەنێن و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان كۆنترۆڵ دەكەن.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP