Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

له‌ پارێزگای سلێمانی پۆستی بەڕێوەبەرێك بە سی ڤی پڕ دەکرێتەوە

کوردستان

بینراو 147

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ بۆ  پڕكردنه‌وه‌ی‌ پۆستێکی  به‌تاڵ داوا لە هاوڵاتیان دەکات سی ڤی بنێرن بۆ بەڕێوبەرایەتیەکەیان.

بەپێی نوسراوێكی ئەمڕۆ بە ژمارە(٣٨٤٣)ی، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، پاڵپشت به‌ نووسراوی‌ وه‌زاره‌تی‌ كاروكاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ژماره‌ (٣٧٤٢) له‌ به‌رواری‌ (٢/٩/٢٠١٩)، هه‌ڵده‌ستێت به‌ پڕكردنه‌وه‌ی‌ پۆستی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بتوێن/ ڕانیه‌.

هاوکات بۆ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ داوا له‌ سەرجەم کارمەندانی‌ سنوری‌ کاری‌ بەرێوەبەرایەتی‌ گشتی دەکەن، کە ئاره‌زوومه‌ندن به‌ وه‌رگرتنی‌ ئه‌و پۆسته‌ سی‌ ڤی‌ خۆیان له‌ ماوه‌ی‌ (١٠) رۆژدا ئاراسته‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ کارگێڕی‌ لە دیوانی‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتیمان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌شداربن له‌ كێبركێی‌ پڕكردنه‌وه‌ی‌ پۆستەکە.

هاوكات بەچەند مەرجێک ئەو کەسە وەردەگیرێت کە ئەوەش مەرجانەکانە:

١ـ هەڵگری‌ بڕوانامەی‌ بەکالۆریۆس بێت.

٢ـ ئەزموون و شارەزایی‌ هەبێت لە بەرێوەبردن.

٣ـ باشتره‌ دانیشووی‌ سنوری‌ ئیدارەی‌ راپەڕین بێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP