Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئەنجومەنی وەزیران بڕیارێکی نوێی دەرکرد

کوردستان

بینراو 978

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانی هەرێمی کوردستان‌ گۆڕانكارى لە خەرجی نەسریەی هەموو وەزارەتەکاندا کرد.

دواى ئه‌وه‌ى له‌ كۆبوونه‌وه‌ى ٣٠ ته‌مموزى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، بڕیاردرا به‌ رێكخستنه‌وه‌ى داهاتوو خه‌رجى وه‌زاره‌ته‌كان و فه‌رمانگه‌ به‌ستراو و نه‌به‌ستراوه‌كان، به‌ پشتبه‌ستن به‌ بڕیاره‌كه‌ى ئه‌نجومه‌ن، سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران خشته‌ى نوێى خه‌رجى و نه‌سریه‌ى مانگانه‌ى وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كانى سه‌ر به‌ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى دیاریكرد.

به‌پێى بڕیاره‌ نوێیه‌كه‌ ئەنجومەنی وەزیران خه‌رجى و نه‌سریه‌ى مانگانه‌ی دیوانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران مانگانه‌ كراوه‌ته‌ (٢٥) ملیۆن و خه‌رجى و نه‌سریه‌ى وه‌زیر و سه‌رۆكى ده‌سته‌كان له‌ نێوان (٥ بۆ ١٥) ملیۆن دینارى مانگانه‌یه‌، به‌مشێوه‌یه‌: وه‌زاره‌تى دارایى و سامانه‌ سروشتییه‌كان و پێشمه‌رگه‌ و ناوخۆ (١٥) ملیۆن دیناره‌ و دواتریش وه‌زاره‌ته‌ گه‌وره‌كانى وه‌كو په‌روه‌رده‌ و خوێندنى باڵا و كشتوكاڵ (١١) ملیۆن دینار، وه‌زاره‌ته‌ بچووك و ده‌سته‌كانیش (٥ بۆ ١٠)  ملیۆن دیناره‌ به‌پێى شوێنه‌كه‌، بەڵام له‌ كابینه‌ى رابوردووى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، خه‌رجى و نه‌سریه‌ى مانگانه‌ى گشت دیوانى وه‌زاره‌ته‌كان (١٥) ملیۆن دینار بوو 

ئەوەش لە کاتیکدایە،رۆژی ٣٠ی ته‌مموز ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وە، تەوەرێکی  کۆبوونەوەکە گفتوگۆکردن بوو دەربارەی رێکخستنەوەی داهاتی ناوخۆی وەزارەت و دەستە و لایەنەکانی نەبەستراو بە وەزارەت لە چوارچێوەی وەزارەتی دارایی و ئابوری، بڕیاردرا هەموو ئەو وەزارەتانەی داهاتیان هەیە، گشت داهاتەکانیان بنێردرێتەوە بۆ وەزارەتی دارایی، پێداچوونەوەش بە خەرجییەکانی هەر وەزارەتێکدا بکرێت و دواتر بەپێی پێویستی و تایبەتمەندی، پێداویستی خەرجییەکانی هەر وەزارەتێک دابین بکرێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP