Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

نەتەوەیەکگرتوەکان هۆشداری دەدات لەسەرهەڵدانەوەی داعش

جیهان

بینراو 78

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

رێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان هۆشداریی دەدات لە سەرهەڵدانەوەی گروپی داعش لە ئیستادا، ئەنجومەنی ئاسایشیش سەرقاڵی تاوتوێ کردنی ئەو مەترسیەیە.

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان راپۆرتێک سەبارەت بە سەرهەڵدانەوەی داعش پێشکەشی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەکات و هۆشداریی دەدات لە سەرهەڵدانەوەی چەکدارانی داعش لە وڵاتی ئەفغانستان.

گۆتێرێس لە راپۆرتەکەیدا ئاماژە بەوە دەکات، "داعش لە یەک مانگدا زیاتر لە (١٨٢) هێرش و پەلاماری لە ئەفغانستان ئەنجام داوە بۆیە ئەو گروپە دەتوانێت جارێکی دیکە خۆی لەگەڵ روداوەکانی جیهان بگونجێنێت و بەشێوەیەکی دیکە سەرهەڵبداتەوە".
زانیارییەکان باس لەوە دەکەن، کە راپۆرتەکەی گۆتێرێس پێش راگرتنی گفتوگۆکانی ئاشتی نێوان ئەمەریکا و گروپی تاڵیبان رادەستی ئەنجومەنی ئاسایش کراوە و داوای کردوە لێکۆڵینەوە لە دۆخی ئاشتی و سەرهەڵدانەوەی داعش لە ئەفغانستان بکات.

رۆژی دووشەممەی رابردوو دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا بەهۆی کوژرانی سەربازێکی وڵاتەکەی گفتوگۆکانی لەگەڵ تاڵیبان راگرت و لە بەرامبەردا وتەبێژی ئەو گروپە لە وڵاتی قەتەر رایگەیاند، ئەمەریکا زیانمەندی سەرەکیی راگرتنی گفتوگۆکان دەبێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP