Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

خولێكی ئه‌فسه‌ری بۆ ده‌رچووی كۆلێژه‌كان ده‌كرێته‌وه

کوردستان

بینراو 1430

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -


وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم داوایەک ئاڕاستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەکانی دەکات كه‌ له‌ماوه‌ی ١٠ رۆژدا رێپێدراوه‌كان و ده‌رچوانی كۆلێژ ته‌واوی زانیارییه‌كانیان ره‌وانه‌ی وه‌زاره‌ت بكه‌ن.

بە پێی نوسراوێكی رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان کە ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی سەر بەهێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ کراوە رایگەیاندووە، بە زووترین کات لە ماوەی ١٠ رۆژدا لە دوای گەیشتنی نوسراوەکە ناوی ئەو رێپێدراوانە رەوانە بکەن کە دەرچووی کۆلێژن.

ئەوەش لە کاتێکدایە لەگەڵ ئەم نوسراوە فۆڕمێکیش هاوپێچ کراوە  کە تیایدا هاتووە، ناوی چواری و ریککەوتی بەدەستهێنانی بروانامەی زانکۆیان بۆ رەوانە بکرێت.

داواکردنی ئەم زانیارییانە بە مەبەستی کردنەوەی خولی ئەفسەرییە بۆ ئەو رێپێدراوانەی کە هەڵگری بڕوانامەی زانکۆن.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP