Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

مه‌سرور بارزانی: نابێت سه‌رژمێریی بۆ ئامانجی سیاسی بەکاربهێنرێت

کوردستان

بینراو 42

6 رۆژ پێش ئێستا

Alternate Text
+ -


ئەمڕۆ سێشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە نوری سەباح دلێمی وەزیری پلاندانانی عێراق کرد و لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لە بارەی سەرژمێری دانیشتووان کرا کە بڕیارە ساڵی   ٢٠٢٠لە عێراق ئەنجام بدرێت.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند،" سەرژمێریی کارێکی گرنگە بۆ کۆکردنەوەی داتا و زانیاری کە ئامرازێکی یارمەتیدەر دەبێت بۆ پلاندانان، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان تێبینی لەسەر میکانیزمی ئەنجامدانی سەرژمێرییەکە هەیە و پێویستە لە  بەرچاو بگێرێن. گوتیشی نابێ سەرژمێری وەکو کارتێکی سیاسی  لە دژی هیچ پێکهاتەیەک بەکار بهێنرێت.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وەزیری پلاندانانی عێراق، ئاماژەی بەوەکرد کە ئەزموونی هەرێمی کوردستان ئەزموونێکی جێگیر و سەرکەوتووە و سەرکەوتنی هەرێمی کوردستانیش  سەرکەوتنە بۆ هەموو عێراق. گوتیشی ئێستا دەرفەتێکی باش هەیە بۆ ئەوەی هەموو کێشە و گرفتەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لە سەر بنەمای دەستوور چارەسەر ببن.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان روونیکردەوە ،  حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیی و نیازپاکی خۆی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان نیشانداوە لە سەر بنەمای دەستوور،  هیوادارین سەردەمێکی ئەرێنی و نوێ لە پەیوەندی نێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان بێتە ئاراوە بە شێوەیەک کە شەراکەتی راستەقینە و هاوسەنگی و سازان لە بەرچاو بگیرێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP