Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

پێنجوێن... دوو تۆمەتبار بەتۆمەتی هەرەشەی کوشتن دەستگیرکران

کوردستان

بینراو 55

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی پێنجوێن دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد كە هەڕەشەی كوشتن و سوتاندنی ماركێتێكیان لە هاوڵاتییەك كردبوو .

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی هاوڵاتی (ن ، خ ، م ) سكاڵای لەبەشی پۆلیسی پێنجوێن تۆماركرد كە دوو تۆمەتبار هەڕەشەی كوشتن و سوتاندنی ماركێتەكەیان لێكردووە ئەگەر پارەیان وەك سەرانە پێنەدات، دوای وەرگرتنی فەرمانی بەڕێز دادوەر بەشی پۆلیسی پێنجوێن لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو توانرا لەماوەی دوو كاتژمێردا هەردوو تۆمەتبارەكە دەستگیربكەن .

ئاماژە بەوەشکراوە، لە ئێستادا هەردوو تۆمەتبار (ك ،ف ، ق لەدایكبووی ١٩٨١ و ر ، ل ، ح لەدایكبووی ١٩٩٧ ) بە فەرمانی بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی ٤٣١ لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە .

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP